| هه‌واڵه‌کانی تایبه‌ت به کوردبڵاگه‌ر |
پلانی کورد بڵاگه‌ر له 2012ساڵی 2012 پیر‌وز، بو ساڵی داهاتوو بڕیاره کوردبلاگه‌ر خزمه‌ت گوزاری نوێ دابین بکات، گرنگترین خاڵه کان له وشانی نوێ دا گۆرینی پلات فۆرم ده‌بێت، واته له به‌رچاو گرتنی ته‌واو خزمه‌تگوزاریه‌کان له بڵاگستانه کانی تر له به‌رچاو ده‌گیرێت. هه‌روه‌ها ساڵی نوێ کوردبڵاگه‌ر هه‌وڵ ده‌دات وه‌ک دامه‌زراوه‌یێک پشتگیری ده‌ستکه‌وته‌کانی له هه‌شت ساڵی ڕابردوو بکات بۆیه ڕوو کردن له پلانێکی بزنێسیش له به‌رده‌ست دایه.......... به هیوای ساڵێکی پڕ له به‌خته‌وه‌ری سه‌لاح 23:35 - 2012/1/6 - بۆ چوونه‌کان {0} - بۆ چوونکوردبڵاگهر پێویسی به یارمه‌تیت هه‌یه!به‌یانی ڕۆژێکی گه‌رمی هاوینه و من پیاسه‌یه‌ک به کوردبڵاگه‌ر داده‌که‌م؛ بیر له پلانێک ده‌که‌مه‌وه بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی خزمه‌ت گوزاریه‌کان! سه‌ردانێکی ئیمیله‌که‌م ده‌که‌م، هه‌واڵێکی خۆش نیه جگه له سه‌دان ڕێپۆرت له وڵاتانی بیانی! هه‌واڵ ئه‌وه‌یه: به سه‌دان هێزه‌وه داوای داخستنی کوردبڵاگه‌ر ده‌که‌ن! بۆچی؟ نازانم، چاوێک به ڕێپۆرته‌کان دا ده‌گێڕم! سه‌رم سامه کاتێک ده‌بینم له یه‌ک ساعه‌تی پێشوو دا زیاتر له 350 نامه هاتوه که هه‌وڵ له داخستنی ئه‌و سایته ده‌که‌ن، سه‌یرێکی دووباره‌ی کوردبڵاگه‌ر ده‌که‌مه‌وه چ شتێک له کوردبڵاگه‌ر دا هه‌یه وا دڵ خۆشکه‌ره بۆ که‌سانێک ئه‌گه‌ر نه‌مێنێت؟!
دووباره چاوێک به ڕیپۆرته‌کان دا ده‌گێڕم، سه‌یره... IPیێکی ده‌بینم له ئێرانه‌وه!!! که ئه‌ندامان له ئێرانه‌وه کوردبڵاگه‌ر ده‌که‌نه‌وه لاپه‌ڕێک وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بینن! واته کوردبڵاگه‌ر له‌و وڵاته فیلتێره و نایاساییه، که‌وابوو چۆن هه‌ندێک IP بۆیان هه‌یه له ئێرانه‌وه خه‌ریکی هاک کردنی کارگێڕی کوردبڵاگه‌ر بن، نازانم! ڕه‌نگه تۆ وڵامت لا بێت، ڕه‌نگه منیش! کارگێڕی کوردبڵاگه‌ر کارگێڕێکی به‌هێز نیه و من مه‌ترسی داخرانی دووباره‌ی کوردبڵاگه‌ر له مێشکم دایه! زیاتر له هه‌ر کات پێویستم به یارمه‌تی هه‌مه‌لایانه هه‌یه بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر بڵاگێکی کوردی له سایته‌کانی تر شک ده‌به‌یت داوا بکه‌ن وه‌رێته سه‌ر کوردبڵاگه‌ر، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ئه‌ندامان بگاته 20،000 ڕه‌نگه سپانسرێک بۆ کارگێڕه‌کان بدۆزمه‌وه. یارمه‌تیت جێگه‌ی سپاس و ڕێزی بێ پایانه . ڕێز، سه‌لاح
15:31 - 2011/8/3 - بۆ چوونه‌کان {4} - بۆ چوونکۆردبڵاگهر دنیاێکی بێ بڕانهوهبڵاگ ته‌کنۆلجیاێکی بێ وێنه‌یه له خستنه ڕووی ناکۆکیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا، هه‌ربۆیه وه‌ک مێدیاێک بایه‌خ پێدراو له دنیای ئه‌مڕۆ دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. بڵاگ به‌تایبه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی گه‌لانی ده‌ور و پشت ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بوو و له ماڵی ته‌نیاییه‌کانه‌وه بووه په‌نجه‌ره‌ی ره‌سه‌نترین ده‌نگی کۆمه‌ڵگا. کوردبڵاگه‌ریش وه‌ک کارگێڕێکی بڵاگی وڵاتێکی نائازاد دوومانگه که له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵه‌یی تێپه‌ڕ ده‌بێت له‌م ساڵانه‌دا به پێێ توانام هه‌وڵم دا خزمه‌تگوزاریێک له ئاستێکی جیهانیی دا بخه‌مه ڕوو، له‌م ساڵاناده وه‌ک گرووپێک ناسرام. به‌ڵام من گرووپ نه‌بووم. له‌وڵاتێکه‌وه گرنگیم دا به ئه‌و تێکنۆلۆژیایه که زۆر شت قاچاخه و ده‌مزانی رۆأێک تووشی کێشه‌ی قووڵ ده‌بم به‌ڵام به‌رده‌وام بووم ته‌نها وه‌ک خزمه‌ت گووزارێک نه‌وه‌ک بێزنێس! هه‌وڵم دا ماڵێکی خاوێن له به‌رده‌ست گه‌له‌که‌م بێت وه‌ک هه‌نگاوێک زۆر بچووک. به‌داخه‌وه مانگی ڕابردوو ڕۆژانێکی سه‌ختی کوردبڵاگه‌ر بوو، به‌هه‌ر شێوه‌ێک تێپه‌ڕ بوو به‌ڵام داخرانی کوردبڵاگه‌ر له‌ئێران به پێی سکاڵاێکی حوکمی و هه‌روه‌ها ده‌رکردنی کوردبڵاگه‌ر له کارگێڕی کۆمپانیای ئه‌مریکی!!! بوه هۆی کێشه‌کانی ئه‌مڕۆژانه‌ی کوردبڵاگه‌ر.سکاڵاکان وه‌ک خۆی به‌رده‌وامه و نازانم چیان به‌دوا ده‌بێت به‌ڵام ئێسته له کارگێڕی کوردبڵاگر له ماڵی نوێیه، کوردبڵاگه‌ر له وڵاتێکه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت که مه‌سه‌له‌ی کورد به‌گشتی و مه‌سه‌له‌ی ڕاگه‌یاندنی ئازاد به‌تایبه‌ت دوو شتی نه‌گبه‌تن. من نووسه‌ر نیم وه‌ک ده‌بینیت کوردیه‌که‌شم ته‌واو نیه به‌ڵام چه‌ن مه‌سه‌له‌ی تایبه‌ت هه‌یه که ده‌بێت داوای یارمه‌تی بۆ بکه‌م.
کوردبڵاگه‌ر پێویستی به کارگێڕ و لایه‌نێک بۆ پشتیوانی به‌رده‌وامی هه‌یه بۆیه لێره‌وه بانگه‌واز ده‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر بوارێکی دا توانایت هه‌یه تکایه به‌نامه‌ێک ئاگه‌دارم بکه‌ره‌وه. پێویستیه‌کان به‌م جۆره‌ن: 1- کۆمپانیای Hosting یان یارمه‌تی ماڵی بۆ ئه‌ومه‌به‌سته 2- که‌سایه‌تی تیکنیکال وه‌ک پرۆگرامێر یا شاره‌زا له بواری به‌ڕێوه‌بردنی کارگێڕی سایتێک له ئاستێکی جیهانی 3- هه‌رجۆره چاوه‌دێریێک له سێرڤێره‌کان 4- یارمه‌تی دابین کردنی خزمه‌تگۆزاری نوێ 5- هه‌ر یارمه‌تیێکی تر بۆ به‌رز کردنه‌وه کوردبڵاگه‌ر...
له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایان سه‌لاح 20:33 - 2011/6/20 - بۆ چوونه‌کان {1} - بۆ چوونکێشه کانی ئه‌مڕۆژانه‌ی کورد بڵاگهربهڕێزانم هاوڕێیانم به داخه‌وه له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی د کوردبڵاگه‌ر تووشی چه‌نگرفتێکی جیددی بووه‌وه! یه‌که‌میان فیلتێر کردنی کوردبڵاگه‌ر له وڵاتی ئێرانه که هه‌ر به‌رده‌وامه و به‌داخه‌وه به‌کارهێنه‌رانی کورد بڵاگه‌ری له ئێرانه‌وه تووشی کێشه کردوه. هیوادارم ئه‌و به‌کارهێنه‌رانه له‌گه‌ڵ ئه‌ومه‌سه‌له‌یا ڕا بێن!
دووه‌م کێشه له‌وڵاتی تورکیه بوو که هه‌وڵیان داوه سێرڤێره‌کانی کوردبڵاگه‌ر ڕووبه‌ڕووی کێشه‌بکه‌نه‌وه. کێشه‌که جێبه‌جێ بووه له‌م کاته‌دا. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌م ڕۆژانه‌ی داهاتوو دا خزمه‌تگوزاریه‌کانی کوردبڵاگه‌ر تازه‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێز و سپاسی بێ پایان
سه‌لاح 12:14 - 2011/5/28 - بۆ چوونه‌کان {0} - بۆ چوونداوای لێبووردن بۆ هه‌ڵه‌کانی کوردبڵاگه‌ر! له ڕۆژه‌کانی ئهخیرداسڵاو، ئه‌م ڕۆژانه هاو کات بوو له‌گه‌ڵ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی وأانه‌کانی نوێی چه‌ن به‌رنامه‌ی کوردبڵاگه‌ر و هه‌روه‌ها کارگێڕی کوربڵاگه‌ر بۆیه به‌داخه‌وه له‌م ڕۆژانه‌دا ماوه‌ێک کوردبڵاگه‌ر له ئیش کردن وه‌ستا. پلانی نوێی کوردبڵاگه‌ر خه‌ریکی ئاماده بوونه بۆیه له‌م ڕۆژانه‌دا پێش که‌ش ده‌کرێت، ته‌نها داوای لێبووردنێک له سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و بینه‌رانی کوردبڵاگه‌ر ده‌که‌ین!
له‌گه‌ڵ ڕێز 00:52 - 2009/5/3 - بۆ چوونه‌کان {2} - بۆ چوونویکیپیدیای سۆرانی پێویستی بەدەنگی تۆیە.بابه‌تی خواره‌وه ده‌قی بابه‌تی بلاوکراو له سایتی کوردئای تی گروپه، ئێمه‌ش وه‌ک بشتیوان کردنی ئه‌وکاره لێره بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه:
22:04 - 2009/4/5 - بۆ چوونه‌کان {22} - بۆ چوون
|
پێناسه
وێبڵاگی به‌ڕێوه‌به‌رانی کورد بڵاگه‌ر ده‌سپێک زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان هیواکان دارستان لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران hiwakan گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - پلانی کورد بڵاگه‌ر له 2012 - کوردبڵاگه‌ر پێویسی به یارمه‌تیت هه‌یه! - کۆردبڵاگه‌ر دنیاێکی بێ بڕانه‌وه - کێشه کانی ئه‌مڕۆژانه‌ی کورد بڵاگه‌ر - داوای لێبووردن بۆ هه‌ڵه‌کانی کوردبڵاگه‌ر! له ڕۆژه‌کانی ئه‌خیردا - ویکیپیدیای سۆرانی پێویستی بەدەنگی تۆیە. - نه‌ورۆزی 2709ـی کوردی پیرۆز - ساڵی 2009 پیرۆز - ڕوون کردنه‌وه‌ی کورد بڵاگه‌ر بۆ ورده کێشه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌یانی - چوار چێوەی نوێ لە کوردبڵاگەر - پیرۆز بێ یادی کۆماری کوردستان! - ئه‌کتیڤ بوونی "درێژه‌ی بابه‌ت" تازه کاری نوێێ کورد بڵاگه‌ر... - زەماوەند لە بڵاگستان... - شه‌ش چوار چێوه‌ی نوێ خرایه کوردبڵاگه‌ر - چێژنی قوربان‌و ساڵی نوێی زایینی پیرۆز - له31/7 دا ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین دژ به‌دادگایی نه‌کردنی جاشه تاوانباره‌کانی ئه‌نفال - کورد بڵاگه‌ر ڕێگایێکی بێ بڕانه‌وه - فیلتر بوونی کوردبڵاگەر لە ئێران - یەکەمین ساڵی لە دایکبوونی کارگێڕی بڵاگی کوردی پێرۆز بێت - دوا تازە کاریە کانی کورد بڵاگەر و یەک گرتن بۆ پێشەوە چوون ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||