لە کوردستانەوە ،لە سلیمانی خۆشەویست، لە گەڵ سڵاوێکی تایبەت و سەربەست
دوا تاقیکاریەکان کورد بڵاگەر بەردەوامە و و گۆڕانکاریە کانی تەواوه، بە هۆی گرفت ئەگەر درووست بوە لەلاتان داوای لێبووردن دەکەم. تکایە بەردەوام له ڕووداوەکانتان بۆ بەدی هاتنی ئاواتی کوردبڵاگەر کە ڕەزامەندی هەر بەکارهێنەرێکە ئاگەدار مان بکەنەوە.
دوایی هاتنەوەی کاڕەبا: (ئۆخەی دوای دوجار نووسینم شوکور دوو دێڕم نووسی و هێشتا کاڕەبا نەچووە
)
سڵاو و ڕێزی تایبەت
بۆ ئاگاداریتان، لە ماوەی مانگی ڕابردوو چەن تازەکاری بەهێز بۆ کوردبڵاگەر کۆتایی هاتووە گرنگتریین یان وەرگێڕی ئتۆماتیکی کورد بڵاگرە لە کوردی سۆرانیە وە بۆ لاتین و لە لاتینەوە بۆ سۆرانی. ئەلگۆریتمی ئەم وەرگێڕە بەرهەمی بە ڕێز بەردەقانیە (وێڕای دەست خۆشی و سپاسی تایبەت). وەرگێڕەکە توانای هەیە تەواو بابەتەکانی هەر بڵاگێک بە ئتۆماتیکی بۆ هەر دو ماکی لاتینی و (سۆرانی) عەرەبی بگۆڕێت. زیاتری ئەم تازەکاریەی کورد بڵاگەر لە کاتی چالاک بوونی لە بڵاگەکان بە دەستتان دەگات لە وەر گێڕ دا ئیمکانی کار لەگەڵ فۆنتەکانی تری کوردی جگە لە ستانداردی یونی‌کۆد هاتووە... بە ڵام هەروەک بەڕێزان پرسیاریان هەبوو لەسەر درێژەی بابەتەکانیان لە لاپەڕەی تایبەت، پێویستە چەن کۆدێک لە چوارچێوەی بڵاگەکان دا زیاد بکرێت ئەم کارە و کۆدەکانیان لەگەڵ ئەکتیڤ بوونی وەرگێڕی لاتینی سۆرانی لە سەر چوارچێوەکان زیاد دەکرێت.
دەست خۆشی و سپاس بۆ ئەو بەڕێزانە وا بە ئمێیل یان لەڕێی وێبڵاگەکانیانەوە لۆگۆ ڕەنگینە کانیان پێشنیار کرد بەتایبەت بەڕێز کاک ئارام، ڕای کورد بڵاگر لە سەر ڵۆگوەکان لە داهاتووی نزیک لێرەوە بڵاو ئەبێتەوە.
تازەکاری تری کورد بڵاگەر وەک پێشتر لەسەری باس کرابوو دانانی ڕادیۆ و پادکەست و بەشی دەنگە کە هەر لەڕێی وێبڵاگەکانەوە دا ئەبەزێت، دانانی بابەت بە مۆبایل لە کورد بڵاگەریش زیاد بووە ... و چوارچێوەکان بە زۆرتر بۆ لاتینیش ... زیاتری زانیاری تازەکاریە کان دوای چالاکیان لە بەردەست دایە. بۆ بە هێز تر کردنی کورد بڵاگەر بێگومان پێشنیارەکان تان دەربارەی بەشەکانی کار سازن.
ئاسۆێکی ڕوون
کوردبڵاگەر
دەمێکە گرفتی ئدیتۆرێکی ستانداری کوردی منی بە ئەستۆ هانی بوو ئەوە شوکور درووست بوو، لە دوێنێکەوە هەرکەس بابەتی نووسیبێت ئەم ئدیتۆرەی دیوە - ئەمە یەک
ئەلبۆمی وێنەکان ئێستە کراوەیە و هیچ کێشەیێکی نیە بۆ نموونە لای ڕاستەوە چاوێک بکەن لە ئالبۆمی وێنەکانی ئێرە - ئەمە دوو
چوار چێوەیێک نوێم درووست کرد چەن خاڵی سرنج‌ڕاکێشی تیایە دوای خۆتان بیدۆزنەوە ئەمەش نمونەکەی:

ناوم ناوە پاشا- ئەمەش سێ
دانانی وێنە
لەسەر بابەتەکان بێ هیج گرفتێک و کێشەیێک دووبارە چالاکە - ئەمەش چوار
تەنیا ئەمە لە بەر چاو بگرن: بۆ ئەوەی کۆدی ئالبۆمی وینەکانت چالاک بێت تەنیا بڕۆ بەشی چوار چێوە کان چوار چێوەکەت تازەکەرەوە یان دوبارە هەڵی بژێرەوە خۆی بەستەری ئالبۆمەکەت دا ئەنێت - ئەمدانە ژمارەی نیە
لە گشتی گرنگ تر تەواو وێبڵاگەکان بە ئادرەسی www ئەکرێنەوە - ئەمش هەر ژمارەی نیە
خۆمانی: نازانم کۆدەکانی چوار چێوەکانی کورد بڵاگەر چەوتن یا ئازیزان کەم تەرخەم؛ کورد بڵاگەر بەستەری تەواو کوردەکانی دنیا بەهەر بیر و بیچم و باوەڕێکە وەک برا بچووکی گلایێک با دەستمان بە دەستی یەکەوە بێت.
وه‌ک هه‌موان ئاگادارین ئێستا کوردبڵۆگه‌ر ناوی نوێی هه‌یه‌و پێشتر بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م کوردوێبڵاگ بوو، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ناو گۆڕینه‌که زۆر چاکسازی له ته‌کنیک و ئاسایش و خێرایی و زۆر شتی دیکه‌ی سیستمی بڵاگه‌که کراوه به‌ڵام لێره‌و له‌وێ گرفتی بچوک هه‌یه، یه‌کێک له گرفته ناوه‌نجی‌یه‌کان ئه‌وه‌یه که ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی پێشتر وه‌ک من هیواکان.بڵۆگه‌ر.کۆم و پێشتر ناوه‌که‌م هیواکان.کوردوێبڵاگ.کۆم بوو، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به‌م ناوه نوێیه بچنه ژوره‌وه. به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌مانتوانیوه ئه‌مه چاره‌سه‌ر بکه‌ین بۆیه ئه‌و ئازیزانه‌ی که پێشتر له www.kurdweblog.com ناویان هه‌بوو بۆ نمونه http://news.kurdweblog.com ئه‌توانن لێره‌وه بچنه ژوره‌وه‌و ناوه‌که‌یان هه‌ر ئه‌مێنێت و ئه‌کاونته‌که‌یان چالاکه:
http://kurdweblog.com/login.ku
به‌ڵام سیستمه‌که له‌گه‌ڵ تازه بوونه‌وه‌که‌یدا هه‌موو ناوێکی نوێ له‌سه‌ر ناوی نوێ دروست ئه‌کات.
ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌ر لێشێوانێک دروست بوبێت، بمان به‌خشن!
ده‌سته‌ی کارگێڕی کوردبڵۆگه‌ر
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ