جەژنی ئازادی و مەدەنی، گەورەیی و بەندەیی لە هەموولا پیرۆز. دیارە جەژنانەمان هەبوو بەداخەوە هێشتا پێنەگەییوە بەڕێوە بەرانی کورد بڵاگەر ئەو جەژنانەیە لە نزیکدا پێشکەش تان دەکەن ئارەزووی پێش کەوتنی بەردەوام .
کورد بڵاگەر
وەڵامی بۆچوونێک لە لایان بەڕێزێک لە ئەندامانی کوردبڵاگەر شایەد کێشەی بڵاگرەکانی تریس بێت بۆیە لێرە وەڵام دەدرێتەوە دواییش لە بەڕی پرسیار و بوەڵامەکان دا دادەنرێت. بەڕێزی نوسیویە:
1: لە کاتی نووسینی بابەتێکدا نێوانی دێڕەکان لە سانتیمێک زیاترەو بەمەش نێوانی دێری یەکەم و دووەم و هتد بۆ نمونە زۆرەو دەبێتە هۆی داگیرکردنی پانتاییەکی زیاتر لە لاپەرەی وێبلاگەکە و ناشیرین پیشان دانی بابەتەکان بە گەورەیی بۆ نمونە ئەگەر بتەوێت هۆنراوەیەک دابنێیت نازانی ئەم هۆنراوایە کامە دێڕی لەگەڵ کامە دێڕدایە بۆ نمونە هۆنراوەی چوارینە.
وەڵام: ئەم کێشە بۆ ئەو ئازەزانە درووست دەبێت لە شوێنێک یان لایێک یان پرۆگرامێک تروەو بابەتەکەیان دەچەسپێنن و بڵاوی دەکەنەوە: بۆ نموونە ئەگەر بابەتێک لە وێبڵاگ یان سایتێکەوە کۆپی بکرێت دێڕەکان ئەشێوێت، بۆ چارە کردنی ئەم کێشە کاتێک کۆپی لە پرۆگرامێک وەک ڤۆرد یان سایتێکەوە دەکەیت بۆ بڵاو کردنەوە لە کورد بڵاگەر لە سەر دوکمەی
کلیک بکە لە ئدیتۆرەکەت(ئەکرێت نووسراوە کە لە پرۆگرامی NotePad لە کۆمپیترەکەشت کەڵک بگریت) و پاشان بابەتەکەت لەوێ دابنێ و Update کلیک بکە (لە NotePad دایبنە Paste و پاشان کۆپی بکە بۆ ئێرە ) و ئیتر تەواو...
وەڵام: کێشەیێک مان بەدی نەکرد ئێرە بە وردی چاو لێبکە ئەگەر کێشەی تر بوو وێنەیێک مان بۆ ئیمایل بکە.
3: شێوازی ئەو کۆدەی کە چوارچێوەکانتان پێ داڕشتوە زۆر قورسە واتە ئاسانکاری بۆ ئەوە نەکراوە ئەگەر بۆ نمونە من بمەوێت دەستکاری بڕگەیەکی ناو چوارچێوەکە بکەم نازانم چۆن ئەوەش لەبەر ئەوەی کە ئاسانکاری نەکراوە بۆمان.
وەڵام: ڕاستە بە ڕاستی مەجال مان زۆر کەمە و دەست تەنیاین خۆزگە بەڕێزێک دەربارەی کۆدەکانی کورد بڵاگەر ڕوون کردنەوەیێکی دەکرد ئێمەش دەستمان ماچ دەکرد و یارمتیمان دەدا.
4: هیوادارم کە پەیوەندی هەبێت لە نێوانی بەرێوەبەرانی کورد بلاگەر و ئەندامەکاندا بۆ نمونە من ئەندامێکی ناو کورد بلاگەرم بەڵام نازانم تا ئێستا کێ خاوەنی کورد بلاگەرە ئایا ...
وەڵام: جارێک کورد بڵاگەر لەسەر ئەستۆی کاک هیوا و ئەو بەڕێزەیە ناوت بردووە. ئێمەش بەردەوام پەیوەندیمان لە گەڵ ئەندامانی بەڕێزە و لێرەوە چاوی هەمۆیان ماچ دەکەین .
وەک لە بۆچوونی خوارەوە لەلایان وێبڵاگی ئارامەوە هاتوە بەڕێزی لە بابەتێک دا چەن پێشنیاری فرمووە
سەرەتا داوای لێبووردنی زۆر کە زووتر وەڵامەکەمان نەداوەتەوە و بە بەرچاومان نەکەتووە و ئەمە وەڵامەکانی:
_ ئه‌گه‌ر بتوانرێت هه‌ڵمه‌تێکی پڕوپاگه‌نده‌ی زیاتر بکرێت به ناو سایت و ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کاندا به مه‌به‌ستی زیاتر ناسینی کوردبڵاگه‌ر و ڵۆگۆیه‌کی شیاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دروست بکرێت.
وەڵام: ڕاستە بەسەرچاو ئەوە لێرەوە بڵاوی دەکەمەوە کورد بڵاگەر دا‌و لە ئەو ئازیزانەی دەست و پەنجە ڕەنگینن دەکات لۆگۆیێکی شیا مان بۆ داڕێژن بە باشترین لۆگۆ شوێنی 20 م‌ب بۆ ئەلبۆمی وێنە کانی پێشکەش دەکرێت و پادکەستی لەلا ئەکتیڤ دەکەین بۆ دانانی دەنگۆ گۆرانی.
بەڵام ئەم چەن خاڵە لە بەرچاو بگرین:
- سادەیی لە لۆگۆکەدا نەخشرا و بێت
- با زۆر بە ڕەنگەکان تێکڵاو نەبێت
- وشەکانی کوردبڵاگەر،KB,kb,Kurdblogger و لەمدەستەی تیا دیار بێت
بۆ هه‌ڵمه‌تێکی پڕوپاگه‌نده‌ی زیاتر بکرێت به ناو سایت و ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کاندا به مه‌به‌ستی زیاتر ناسینی کوردبڵاگه‌ر چەن پیلانێکمان بۆی ڕشتوە بەم زووانە دەستی پێدەکەیین. داوا لە بەڕێزان دەکەم تکایە ئەو سایتانە وا لەلایان بەرچاوە هەرلێرە لەبەشی بۆچوونەکان یان لە مێنۆی یارمەتیەوە پێشنیارەکانیان ڕەوانەبکەن.
_ هه‌وڵ بدرێت به مه‌به‌ستی هاندانی نوسه‌رانی کوردبڵاگه‌ر پێشبڕكی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت، هه‌رچۆنێک بێت شێوازی ئه‌و کێبڕکێیانه گرنگ نیه ، گرنگ گوڕ‌و تین دانه به پێشخستی ئه‌وه‌ی که هه‌یه، من له لای خۆمه‌وه پێشنیارم هه‌ن له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی سازدانی ئه‌و کێببڕکێیانه.
ئەمەش لە بەر چاومانە چەن خەڵاتی پیرۆزیشمان داناوە بەم زووانە بە دوای پێگەیینی بەڕێوەبەران لێرە بڵاو دەبێتەوە لە لاپەڕەی ئەوەڵی کورد بڵاگەریش دا دەی ناسێنین، وەک دیارە لەئەویشا چاوەڕێی پێشیارەکانی ئێوەین. کاک ئارام بە مایل یان لە مێنۆی یارمەتیەوە پیوەندیمان پیوە بگرە.
_ یه‌ک خاڵ که گرنگه وه پێم باشه بۆ ئه‌و که‌س و خاوه‌ن بڵۆگانه بێت که هه‌میشه کار له بلۆگه‌کانیاندا ده‌که‌ن و به‌رده‌وامن، وه‌ک ئه‌وانه‌ی که هه‌رخۆڕا جێگه‌یه‌کیان زه‌ودکردوه جودابکرێنه‌وه و ئیمتیازێکی زیاتریان بدرێتێ ، بۆ نمونه هه‌ر له رێنوێنی و جوانکاریه‌وه بیگره تا زیادکردنی هه‌قی ئه‌ندامه‌تیان و زیادکردنی ده‌سه‌ڵاتی پێگه‌که‌یان.
_ خاڵێکی دیش هه‌ر بۆ ئه‌و بڵاگنووسانه‌ی که چالاکن هه‌وڵ بدرێت ده‌سته‌یه‌کیان لێ پێکبهێنرێت ، بۆ هاوکاری و به‌ره‌و پێشبردنی کاره‌کانی کوردبڵاگه‌ر ، چاودێری بڵاگه‌کانی دی، وه تاوه‌کوو ئه‌رکێکیش له‌سه‌ر ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر که‌م بکه‌نه‌وه ، به هه‌موو لا کاره‌کان باشتر به‌ڕێوه بچن.
_ خاڵێکی دی سه‌باره‌ت به فۆنتی کوردبڵاگه‌ر، زۆر هاوڕێ له کوردستان کێشه‌ی خوێندنه‌وه‌ی کوردبڵاگه‌ریان هه‌یه، چونکه وه‌ک ئاگادارن له کوردستان فۆنته‌کانیان جیاوازه......
وەڵام: لە هەمۆلاوە کورد بڵاگەر تێست کراوە وەک دیارە تەواو ستانداردەکانی یونی‌کۆد لێرەدا هاتووە و پەیوەندی بە فۆنتەوە نیە من خاوەن بڵاگەکانیش ئەتانن هەرچۆن پێیان خۆشە بەهەر فۆنتێک بنووسن، بەڵام ئە ئازیزانەش کێشەیان هەیە پەیوەندیمان پێوە بگرن لەڕێی بۆچوونەکان لێرەدا هەرچەن دیارە ئەوانەی کێشەیان هەیە ویندۆزەکانیان 98 ئێمەش باوەڕمان وایە کاتی بەکار هێنانی وی ندۆی 98 بەسەر هاتووە.
لە دوایی دا: بڵاگێک دەکەینەوە بە ناوەی وێبڵاگەکان (http://www.weblogs.kurdblogger.com/) کاک ئارام ئەوە خاوەنیەتی ئەخەینە ئەستۆی بەڕێزت.
ئدیتۆری به‌شی بڵاو کردنه‌وه‌ی بابه‌ت به‌ته‌واوی گۆڕا، له ئدیتۆری تازه ئه‌کرێ ڕاسته‌و خۆ کوردی بنووسرێت. هه‌روه‌ها دیاره دانانی وێنه
(هه‌ڵ گرتن و دانانی به یه‌ک جاری) جارێ داخراوه به‌ڵام ئه‌کرێت له شوێنی وێنه‌کان له کۆنتڕۆل پانێل دابنرێت و له ئدیتۆره‌که‌ش دابنرێت.
دیاره کورد بڵۆگێر، به‌ر ده‌وام له ژێر تازه‌کاری دایه و دانانی وێنه به ڕاسته‌و خۆیش به زووی جێ به جێ ده بێت. دۆستانی زۆر قه‌ولی داڕشتنی چوار چێوه‌یان داوه به‌ڵام جارێ هیچیان دیار نیه.(شه‌ڵڵا ده‌بێ په‌له‌مان چیـــــــــــه!!!) .کوردی لاتینیش له کاره‌کانی کورد بڵۆگێره هیوادارین به زوویی به ئامانج بگات. له دوایی دا کورد بڵۆگێر سه‌ر به هیچ ده‌سته و گرووپ لایه‌نێک نیه و ته‌نیا بۆ کورد بووه‌و بۆ کورد ئه‌بێ دڵ خۆشیشمان ته‌نیا لایه‌نگری ئێوه‌یه. ئه‌وه‌شم له بیر نه‌چێبه پێی ته‌حقیقاتی کورد بڵۆگێر کۆنتنتی دیجیتاڵی کوردی له تۆڕی ئه‌نتێر نێت دا نزیکه‌ی سیفره - 0.0003 - له ناو ته‌واو زمانه‌کانی ترا. کورد بڵۆگێر به ته‌نیا ده‌تانێت تا ساڵی داهاتوو ئه‌و ڕه‌قه‌مه هه‌نێ بگۆڕێت...
به‌رده‌وامین له‌گه‌ڵتان .
به ئامانجی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی بابه‌ته کوردیه کان، و خۆنواندنی زمانی کوردی له لیستی زمانه جیهانیه‌کاندا، ئه‌مڕۆ 14 ئه‌ییاری 2006 ته‌واو وێبڵاگه‌کان کورد بڵاگێر له وێبگه‌ڕی بڵاگی گووگڵ دا له به‌ر چاو ئه‌که‌ون.
شایانی باسه ئه‌م ڕۆدا وه گرنگه هێزی زمانی کوردی له تۆڕی جیهانی دا تا ڕاده‌یێکی به‌رچاو سه‌ر ئه‌خات.
ئه‌م کاره ته‌نیا به‌هۆی تکنیکی سئۆ که له لایان وێبگه‌ڕه‌کانه‌وه ڕێزی لێ ئه‌گیرێت ده‌ست ئه‌دات، زۆرێ له سیستیمه به‌ناو بانگه جیهانیه کان هێشتا نه‌خرانه‌ته لیستی وێبگه‌ڕی گۆگڵ.
له مه‌به دوا وێبڵاگه کوردیه کان ئۆتۆماتیکی ئه‌خرێنه لیستی وێبگه‌ڕی بڵاگی گووگڵ.
به‌خێر بێیت، کار‌و باری کورد وێبڵاگ هه‌ندێ گۆڕاوه هه‌روه‌ها له سه‌ره‌وه نووسراوه له‌مه‌به‌دوا ناوه‌که‌مان کورد بڵاگره
جا ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی پێشووی کورد وێبڵاگن تکایه له کورد بڵاگریش ناو بنووسه، له لایێک تره‌وه خه‌ریکین ئه‌ندامه‌کان کورد وێبڵاگ و ئه‌و بابه‌تانه له وێ بڵاوبوونه‌ته‌وه بگێڕینه سه‌ر کورد بڵاگێر.
بۆ به ئه‌ندام بوون له کورد بڵاگێر و کردنه‌وه‌ی وێبڵاگێک ئێره کلیک بکه
وێبڵاگه‌که‌تان به‌م جۆره ده‌ر تێت:
http://ناوه‌که‌تان.kurdblogger.com
به‌ڕێوه‌به‌رانی کورد بڵاگێر
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ