به‌ڕێزان، پرسیارێکی ئێجگار زۆرمان بۆ دێت له لایه‌ن دۆستانه‌وه ده‌رباره‌ی شتانێکی گشتی بۆ نمونه (چۆن فێری هتمل ببم؟) به‌ڕاستی پێم خۆشه وه‌ڵامی یه‌که به یه‌که‌تان بده‌مه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار ئه‌بێ پێ له جه‌رگت بنێ و کاری ڕاست بکه‌ی نه‌ک ئه‌وه‌ی که دڵت پێ ڕاسته.
بۆیه ئه‌م جۆره پرسیارانه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌ده‌ینه‌وه مانای ئه‌وه نیه نه‌مان خوێندۆته‌وه یان گرنگ نیه لامان، به‌ڵکو بۆ هه‌ندێ پرسیار خێرا لاپه‌ڕه‌یک ئاماده ئه‌که‌ین یه‌ن گۆڕانکاری ئه‌که‌ین تا هه‌موان سودی لێ ببین و به‌شی پرسیار و وه‌ڵامی کوردبڵاگه‌ر که وه‌ک بنکه‌یه‌ک بۆ فێربونی به‌شه جیاوازه‌کانی ئێره ئۆتۆماتیکی گه‌شه بکات وا به‌ڕێوه‌یه و ئاکامی پرسیاره‌کانی ئێوه‌یه هه‌رچه‌ن گشتی بن یان په‌یوه‌ندیداریش نه‌بن.
بۆیه تکای دۆستانه‌م ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بده‌ن له سایته‌کانی وه‌ک کوردئایتیگروپ و زانستپه‌روه‌ران وه گه‌ر زمانی دیکه بزانن ئه‌وا سه‌ده‌ها سایت هه‌ن که فێری زۆر شت ئه‌بن تێیدا، له هه‌مان کاتتدا ئێمه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین زۆرترین پرسیاری ئێوه وه‌ڵام بده‌ینه‌وه. به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته مانای ئه‌وه نیه پرسیار مه‌نێرن، ته‌نها مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه گه‌ر وه‌ڵام نه‌بوو دیاره له‌به‌ر هۆیه‌که یان له جێگایه‌کی دیکه‌ی کوردبڵاگه‌ر وه‌ڵام بۆ ئه‌و پرسیاره هه‌یه!
پرسیارکرن نه‌نگی نیه، نه‌زانین نه‌نگیه!
دێته بیرم ئه‌و کاته‌ی من بۆ دامه‌زراندنی وێبڵاگێک سه‌ری ئه‌م و ئه‌وم ئه‌دا و بۆ سبه‌ی وێبڵاگه‌که‌م نه مابوو دیاره سڕیبوویانه‌وه.
دێته بیرم له تارانێ به کاریان نه‌ئه‌گرتم ... هیچ با بمێنێ
ڕه‌نگه له‌م ڕۆژانه چاو تان به هه‌ندێک وێبڵاگی نا حه‌زی چینی و شتی وا که‌وتبێت،
سڕیمانه‌وه دیاره هه‌وڵیان دابوو سێرڤێری کوردبڵاگێر بوه‌ستێنن، نه‌کرا به زه‌حمه‌ت هاتنه ژووری سایته‌که‌وه و ویستووتیانه وه‌ک ئه‌ندامێک کونێک له سایته‌که بدۆزنه‌وه، ئێمه وێبڵاگه‌کانمان سڕیه‌وه و ئیتر ئیزنیان پێنه‌درا بۆ کردنه‌وه‌ی وێبڵاگ.
هه‌ندێ له دۆستان داوایان کردبوو چۆن له وێبڵاگه‌که‌یان دا بزانن چه‌ن که‌س سه‌ردانیانیاین کردوه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زۆرێ له سایته‌کان ئه‌و کاره ده‌که‌ن بۆ تان واته به وردی ئه‌کرێت بزانن کێ له کام وڵاته وه هاتوه و سه‌ردانتانی کردوه و ئیتری ئامار کردوه لێره دا دوو نموونه باس ده‌که‌م:
1- سایتی www.nedstatbasic.com دوای ئه‌ندام بوون کۆدی ئامارت بۆ ده‌نێرێته ئیمایله‌که‌ت ئه‌وا له ناو چوار چێوه‌ی وێبڵاگه‌که‌ت کۆده‌کان دابنێ.
2- سایتیwww.sitemeter.com ئه‌م سایته 2 وشانی به پاره و بێ پاره‌ی هه‌یه که زۆر زانیاری به که‌ڵک له هه‌ردوو سرڤیس هه‌یه.
ئه‌مما له کورد بڵاگێر بۆ ژماردنی بینه‌رانی وێبگه‌که‌ته‌نیا ئه‌م کۆده‌ی خواره‌وه دابێ نا کۆده‌کانی چوارچێوه‌ی وێبڵاگه‌که‌تیان هه‌ر کوێ‌کی‌تر، ئیتر هیچ، کۆدی به‌راوه‌ردی سه‌ردانه‌کان ئاوایه:

ئه‌مه‌ش نموونه که‌ی
ماڵ ئاوا
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ