به‌ڕێزان، پرسیارێکی ئێجگار زۆرمان بۆ دێت له لایه‌ن دۆستانه‌وه ده‌رباره‌ی شتانێکی گشتی بۆ نمونه (چۆن فێری هتمل ببم؟) به‌ڕاستی پێم خۆشه وه‌ڵامی یه‌که به یه‌که‌تان بده‌مه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار ئه‌بێ پێ له جه‌رگت بنێ و کاری ڕاست بکه‌ی نه‌ک ئه‌وه‌ی که دڵت پێ ڕاسته.
بۆیه ئه‌م جۆره پرسیارانه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌ده‌ینه‌وه مانای ئه‌وه نیه نه‌مان خوێندۆته‌وه یان گرنگ نیه لامان، به‌ڵکو بۆ هه‌ندێ پرسیار خێرا لاپه‌ڕه‌یک ئاماده ئه‌که‌ین یه‌ن گۆڕانکاری ئه‌که‌ین تا هه‌موان سودی لێ ببین و به‌شی پرسیار و وه‌ڵامی کوردبڵاگه‌ر که وه‌ک بنکه‌یه‌ک بۆ فێربونی به‌شه جیاوازه‌کانی ئێره ئۆتۆماتیکی گه‌شه بکات وا به‌ڕێوه‌یه و ئاکامی پرسیاره‌کانی ئێوه‌یه هه‌رچه‌ن گشتی بن یان په‌یوه‌ندیداریش نه‌بن.
بۆیه تکای دۆستانه‌م ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بده‌ن له سایته‌کانی وه‌ک کوردئایتیگروپ و زانستپه‌روه‌ران وه گه‌ر زمانی دیکه بزانن ئه‌وا سه‌ده‌ها سایت هه‌ن که فێری زۆر شت ئه‌بن تێیدا، له هه‌مان کاتتدا ئێمه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین زۆرترین پرسیاری ئێوه وه‌ڵام بده‌ینه‌وه. به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته مانای ئه‌وه نیه پرسیار مه‌نێرن، ته‌نها مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه گه‌ر وه‌ڵام نه‌بوو دیاره له‌به‌ر هۆیه‌که یان له جێگایه‌کی دیکه‌ی کوردبڵاگه‌ر وه‌ڵام بۆ ئه‌و پرسیاره هه‌یه!
پرسیارکرن نه‌نگی نیه، نه‌زانین نه‌نگیه!
کۆمێنت بێ‌ناو
2006/7/16 05:27
نه‌زانینیش نه‌نگی نیه. نه‌نگ ئه‌وه‌یه که بنوێنی که ده‌زانی به‌ڵام نا‌زانی.
دەست خۆش بۆ ئدیتۆرەکە
2006/7/23 14:22
دەست خۆش بۆ ئدیتۆرەکە
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ