"پیرۆ زبایی هەمولایانە"
18:18 *2007/4/2
- سڵاوێکی تایبەت،
وەک لەبردەستتان دایە وشانی نوێ لە کارگێڕی کوردبڵاگەر بەسەرکەووتوی خرایە سەر هێڵ، کارێکی بچووک پێش کەش بە گەلیێکی هەرە گەورە.
بە ئەرکی خۆم دەزانم داوای لێ بووردن بکەم بەو بۆنەیەوە کە پێشکەشی نەورۆزانەکەمان تۆزێک دوا کەوت، هەر بۆیە ساڵی نوێی کوردی لە هەموولایێک پیرۆز بایی دەکەم و لە لایان خۆم و بەڕێوەبەرانی کوردبڵاگەر سپاسی هەمۆ لایانه بە بۆنەی پشتگیریەکان تان لە ساڵی پێشوو دا پێش کەش بکەم.
دواتتر بە بۆنەی سەر قاڵی زۆر بۆ هەرە بەهێز تر کردنی ئینجینی ناوەکی کوردبڵاگەر نەم پەرێژا لە کاتی خۆی ساڵیادی شەهید بوونی هەلەبجە، ئەم زامە بێ برینەی کورد لە ئەموو کوردێک بە تایبەت بە جێماوە کانی ئەم کارەساتە ئاراستە بکەم، ڕۆحیان شاد.
وەک دیارە لە وشانی نوێی کورد بڵاگەر دا هەوڵێکی زۆر زۆر درا کارگێڕەکە بێتە ئاستێکی تکنیکی و ڕاحەتی سەرەکی( و هەروەها کار کردنی بێکێشەی کوردبڵاگەر لە گەڵ تەواوستانداردەکان و وێبگەڕەکان) ، هیوادارم جێی ڕازامەندی تان بێت. لەم رۆژانەی دوایی دا سرڤیسە کانی تری کورد بڵاگەر یەک بەدوای یەک چالاک دەبن دڵنیام پشتگیری تەواو ئەندامانی و بڵاگچیەکان دڵگەرمی زیاتری منە.
بە ئەرکی سەرشانم دەزانم سپاسی بێپایانی خۆم لە بڵێمەتی لاو، کاک لایەق حەمە کە نەوەک دۆستێک و یارمەتێدەرێک بەڵکوو وە ک برایێکی دڵسۆز و ڕۆڵەی نەسرەوی کوردستان، کەسێکە ئەگەر دڵگەرمیە کان و پشت گیریە کانی ئەو نبووبایێت دڵنیام کوردبڵاگەر هەرگیز بەم ئاستە نەدەگەیێشت.
ئەگەر پشتگیریە یاساییە کانی کاک لایەق حەمە نەبوو با دڵنیام ئێستە چاوەڕێی حوکمی دادگام دەکرد بەجێی بەهێز تر کردنی کوردبڵاگەر، کاک لایەق دەستت ماج دەکەم و ئارەزووی سەربەرزی فراوانتر لە هەمیشەت بۆ دەخوازم. هیوادارم ڕۆژێک زەحمەتەکانت وەڵام بدەمەوە.
ئارەزووی سەربەرزی تان - سەلاح