"یەکەمین ساڵی لە دایکبوونی کارگێڕی بڵاگی کوردی پێرۆز بێت"
06:37 *2007/4/28
یەکەمین ساڵی لە دایک بوونی کوردبڵاگەر لە هەموو لا پیرۆز بێت. ساڵێکە بەسەر چوو ساڵێ تاقیکاری تەواوی کوردبڵاگەر لە تەواوی ئاستەکانیدا بە یارمەتی یەکە بە یەکەی بڵاگەرە خۆشەویستەکان بوو. پێی خۆشحاڵین کە ڕابگەیێنیین لە ئەمڕۆوە بنمای ناوەندی کوردبڵاگەر بە تەواوی خرایە بەردەست لە دوا تاقیکاریەکان کە تا 1 سەعاتی پێش هەر بەردەوام بوو دوا وشانی سەرکەوتووی کوردبڵاگر چالاک کرا و هەروەها 24 چوارچێوەی ڕەنگیین:






ئەمڕۆ خرایە سەر کارگێڕەکە (لە ژووری بڵاگەکەت، چوارچێوە ئینجا هەڵبژاردنی چوارچێوە کڕتە بکە) ئارەزوومە جێی ڕەزامەندیتان هەبێت.
بۆ دووەم ساڵی چالاکی بەردەوامی کوردبڵاگەر بۆ خزمەتی زیاتری بڵاگ نووسەکانی کورد لە ئەمڕۆوە لە بەردەست دایە.