"فیلتر بوونی کوردبڵاگەر لە ئێران"
20:07 *2007/5/12
ئەمڕۆلە لایان چەن کەسەوە ئاگەدار بووین هەندێک لە بڵاگە کانی کورد بڵاگەر لە وڵاتی ئێران فیلترن و سانسۆر کراون.
کوردبڵاگەر وەک هەر سیستێمێکی کارگێڕی تر کاریێکی تێکنیکیەو سەر بە هیچ لایەن، ڕێک خراوە، وڵات و بیچم و باوەرێک نیە و تەنها سەر بە نەتەوەی کورد و لە خزمەت بەرژەوەندی گەلی کوردە.
ئێمە وەک بە ڕێوەبەرانی کوردبڵاگەر بە پێچەوانەوە بۆ مان دەرکەوت سانسۆر لە ئێران کارێکی ئاساییە و دیارە بێ هیچ بەڵگەیێک ئەوکارە بە سافت وێرێکی ئەمریکی دەکرێت. ئێمە ئەو کارە دژ بە دنیای بڵاگچیەتی کوردی دەزانین و هەربۆیە داوا لەو بەرێزانە دەکەیین وا بڵاگەکانیان سانسۆر کراون تەنها لە ڕێی بەشی پشتیوانیەوە (دوپاتی دەکەمەوە تەنها بەشی پشتیوانی) ئاگادار مان کەنەوە.
بۆ بڵاگە ناردراوەکان سیستمێکی وەرگێڕ دادەنرێت کە سۆفتویرە سانسۆرکەرەکان بۆیان نەبێت بڵاگەکانمان سانسۆر بکەن.
کوردبڵاگەر