تازە کانی کورد بڵاگەر

2006/9/4
سەرۆک

دەمێکە گرفتی ئدیتۆرێکی ستانداری کوردی منی بە ئەستۆ هانی بوو ئەوە شوکور درووست بوو، لە دوێنێکەوە هەرکەس بابەتی نووسیبێت ئەم ئدیتۆرەی دیوە - ئەمە یەک

ئەلبۆمی وێنەکان ئێستە کراوەیە و هیچ کێشەیێکی نیە بۆ نموونە لای ڕاستەوە چاوێک بکەن لە ئالبۆمی وێنەکانی ئێرە - ئەمە دوو

چوار چێوەیێک نوێم درووست کرد چەن خاڵی سرنجڕاکێشی تیایە دوای خۆتان بیدۆزنەوە ئەمەش نمونەکەی:

ناوم ناوە پاشا- ئەمەش سێ

دانانی وێنە لەسەر بابەتەکان بێ هیج گرفتێک و کێشەیێک دووبارە چالاکە - ئەمەش چوار

تەنیا ئەمە لە بەر چاو بگرن: بۆ ئەوەی کۆدی ئالبۆمی وینەکانت چالاک بێت تەنیا بڕۆ بەشی چوار چێوە کان چوار چێوەکەت تازەکەرەوە یان دوبارە هەڵی بژێرەوە خۆی بەستەری ئالبۆمەکەت دا ئەنێت - ئەمدانە ژمارەی نیە

لە گشتی گرنگ تر تەواو وێبڵاگەکان بە ئادرەسی www ئەکرێنەوە - ئەمش هەر ژمارەی نیە

خۆمانی: نازانم کۆدەکانی چوار چێوەکانی کورد بڵاگەر چەوتن یا ئازیزان کەم تەرخەم؛ کورد بڵاگەر بەستەری تەواو کوردەکانی دنیا بەهەر بیر و بیچم و باوەڕێکە وەک برا بچووکی گلایێک با دەستمان بە دەستی یەکەوە بێت.




گلەیی

3 Aram
2006/9/4 22:39
هاوڕێیانی بەڕێوەبەر وێڕای ماندونەبوون و دەست خۆشی ، جار جار سەردانێکی ئێمەش بکەن..
ماوەیەکی زۆرە دەنگتان نیە و کەسیش نازانێت چۆن پەیوەندیتان لەگەڵ بگرێت ، من پێم خۆش بوو جێیەک هەبێت بۆ هەموان تا ئەگەر حەز بکەن پێشنیار و ڕا سەبارەت بە پێش‌خستنی کوردبڵاگ بخەینەڕوو . زۆر لە مێژە بابەتێکم لای خۆم نوسیوه‌ ، وە دەمویستم جێیەک هەبێت بۆ ئێوەشی رەوانەکەم بەڵام گرفت هەبوو وە نەمدەتوانی ، بۆیە لە بڵاگەکەی خۆمدا دامنا پێشم وابوو ئێوە سەردانی دەکەن و دەیبینن وە دەیخوێننەوە، بەڵام لەوەناچێت ئێوە سەردانی بڵاگەکانی دی بکەن.. بۆیە پێم خۆشە ئەم چەند پێشنیارەی من ببینن کە لێرەدانراوە:


دراوسێ/http://aram.kurdblogger.com

/http://aram.kurdblogger.com
له‌گه‌ڵ رێزم

ئارام

لەسەر چاوم

3 admin
2006/9/5 02:43
هەر ئێستە بەوردی سەری دەکەم، دڵنیام کاک هیواش ئەم بابەتە بخوێنێتەوە ئەویش وا بکات.
لێبووردنی تایبەت

ئەلبوومی وێنەکان

3 نه‌ناسراو
2006/9/5 21:43
دوای سڵای گەرم و دەست و چاوخۆش بوونی زۆر
ئەو دوگمەیەی کە بەناوی ئەلبومی وێنەکانەوەیە تەنها ئەوا ئەندامانە کە نوێن یان کۆنەکانیش دەگرێتەوە?
کە ئەو ڕاگەیاندنەم بینی و سەیری ئەوەی خۆمم کرد بۆ زیاد نەکرابوو! هەر بۆە ئەم پرسیارە وەک بەبیرهێنانەوە دەخەمە ڕوو. تکایە بڕواننە بلاگەکەم http://kall.kurdblogger.com

ئەلبۆمی وێنەکان

3 admin
2006/9/6 11:36
بۆدانانی ئەلبۆمی وێنەکان تکایە چوارچێوەکەت تازەبکەرەوە
واتە لە بەشی چوار چێوە کان دووبارە هەڵی بژێرەوە
یان لە سەر هەر ئەم چوار چێوەتە ئەم کۆدەی خوارە وە دابنێ:
<a onclick="window.open ('http://news.kurdblogger.com/albums/admin/',null,'width=600, height=500, scrollbars=yes, resizable=yes');" href="JavaScript:void(0)">
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان</a>

سوپاسی زۆر

3 kall کاڵ
2006/9/7 20:20
سڵاو
چاوەکەم، کێشەکەم " دانانی دوگمەی ئەلبوومی وێنەکان " بەهەوڵ و یارمەتیتان چارەسەر بوو، دەستوچاوت خۆش بێت.



ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ

دواترین | په‌ڕگه‌ی 31 له‌ 41 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو