با دەستمان بە دەستی یەکەوە بێت

2006/9/6
وێبڵاگەکانی کورد بڵاگەر

وەک لە بۆچوونی خوارەوە لەلایان وێبڵاگی ئارامەوە هاتوە بەڕێزی لە بابەتێک دا چەن پێشنیاری فرمووە 

سەرەتا داوای لێبووردنی زۆر کە زووتر وەڵامەکەمان نەداوەتەوە و بە بەرچاومان نەکەتووە و ئەمە وەڵامەکانی:

_  ئه‌گه‌ر بتوانرێت هه‌ڵمه‌تێکی پڕوپاگه‌نده‌ی زیاتر بکرێت به‌ ناو سایت و ماڵپه‌ڕه‌ کوردیه‌کاندا به‌ مه‌به‌ستی زیاتر ناسینی کوردبڵاگه‌ر و ڵۆگۆیه‌کی شیاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دروست بکرێت.
وەڵام: ڕاستە بەسەرچاو ئەوە لێرەوە بڵاوی دەکەمەوە کورد بڵاگەر داو لە ئەو ئازیزانەی دەست و پەنجە ڕەنگینن دەکات لۆگۆیێکی شیا مان بۆ داڕێژن بە باشترین لۆگۆ شوێنی 20 مب بۆ ئەلبۆمی وێنە کانی پێشکەش دەکرێت و پادکەستی لەلا ئەکتیڤ دەکەین بۆ دانانی دەنگۆ گۆرانی.

بەڵام ئەم چەن خاڵە لە بەرچاو بگرین:

  1.  سادەیی لە لۆگۆکەدا نەخشرا و بێت
  2.  با زۆر بە ڕەنگەکان تێکڵاو نەبێت
  3.  وشەکانی کوردبڵاگەر،KB,kb,Kurdblogger و لەمدەستەی تیا دیار بێت

بۆ هه‌ڵمه‌تێکی پڕوپاگه‌نده‌ی زیاتر بکرێت به‌ ناو سایت و ماڵپه‌ڕه‌ کوردیه‌کاندا به‌ مه‌به‌ستی زیاتر ناسینی کوردبڵاگه‌ر  چەن پیلانێکمان بۆی ڕشتوە بەم زووانە دەستی پێدەکەیین. داوا لە بەڕێزان دەکەم تکایە ئەو سایتانە وا لەلایان بەرچاوە هەرلێرە لەبەشی بۆچوونەکان یان لە مێنۆی یارمەتیەوە پێشنیارەکانیان ڕەوانەبکەن.

_ هه‌وڵ بدرێت به‌ مه‌به‌ستی هاندانی نوسه‌رانی کوردبڵاگه‌ر پێشبڕكی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت، هه‌رچۆنێک بێت شێوازی ئه‌و کێبڕکێیانه‌ گرنگ نیه‌ ، گرنگ گوڕو تین دانه‌ به‌ پێشخستی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌، من له‌ لای خۆمه‌وه‌ پێشنیارم هه‌ن له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی سازدانی ئه‌و کێببڕکێیانه‌.

ئەمەش لە بەر چاومانە چەن خەڵاتی پیرۆزیشمان داناوە بەم زووانە بە دوای پێگەیینی بەڕێوەبەران لێرە بڵاو دەبێتەوە لە لاپەڕەی ئەوەڵی کورد بڵاگەریش دا دەی ناسێنین، وەک دیارە لەئەویشا چاوەڕێی پێشیارەکانی ئێوەین. کاک ئارام بە مایل یان لە مێنۆی یارمەتیەوە پیوەندیمان پیوە بگرە.

_ یه‌ک خاڵ که‌ گرنگه‌ وه‌ پێم باشه‌ بۆ ئه‌و که‌س و خاوه‌ن بڵۆگانه‌ بێت که‌ هه‌میشه‌ کار له‌ بلۆگه‌کانیاندا ده‌که‌ن و به‌رده‌وامن، وه‌ک ئه‌وانه‌‌ی که‌ هه‌رخۆڕا جێگه‌یه‌کیان  زه‌ودکردوه‌ جودابکرێنه‌وه ‌و ئیمتیازێکی زیاتریان بدرێتێ ، بۆ نمونه‌ هه‌ر له‌ رێنوێنی و جوانکاریه‌وه‌ بیگره‌ تا زیادکردنی هه‌قی ئه‌ندامه‌تیان و زیادکردنی ده‌سه‌ڵاتی پێگه‌که‌یان.

_ خاڵێکی دیش هه‌ر بۆ ئه‌و بڵاگنووسانه‌ی  که‌ چالاکن هه‌و‌ڵ بدرێت ده‌سته‌یه‌کیان لێ پێکبهێنرێت ، بۆ هاوکاری و به‌ره‌و پێشبردنی کاره‌کانی کوردبڵاگه‌ر ، چاودێری بڵاگه‌کانی دی، وه‌ تاوه‌کوو ئه‌رکێکیش له‌سه‌ر ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر که‌م بکه‌نه‌وه‌ ، به‌ هه‌موو لا کاره‌کان  باشتر به‌ڕێوه‌ بچن.

_ خاڵێکی دی سه‌باره‌ت به‌ فۆنتی کوردبڵاگه‌ر، زۆر هاوڕێ له‌ کوردستان کێشه‌ی خوێندنه‌وه‌ی کوردبڵاگه‌ریان هه‌یه‌، چونکه‌ وه‌ک ئاگادارن له‌ کوردستان فۆنته‌کانیان جیاوازه‌......

وەڵام: لە هەمۆلاوە کورد بڵاگەر تێست کراوە وەک دیارە تەواو ستانداردەکانی یونیکۆد لێرەدا هاتووە و پەیوەندی بە فۆنتەوە نیە من خاوەن بڵاگەکانیش ئەتانن هەرچۆن پێیان خۆشە بەهەر فۆنتێک بنووسن، بەڵام ئە ئازیزانەش کێشەیان هەیە پەیوەندیمان پێوە بگرن لەڕێی بۆچوونەکان لێرەدا هەرچەن دیارە ئەوانەی کێشەیان هەیە ویندۆزەکانیان 98 ئێمەش باوەڕمان وایە کاتی بەکار هێنانی وی ندۆی 98 بەسەر هاتووە.

لە دوایی دا: بڵاگێک دەکەینەوە بە ناوەی وێبڵاگەکان  (http://www.weblogs.kurdblogger.com/) کاک ئارام ئەوە خاوەنیەتی ئەخەینە ئەستۆی بەڕێزت.




هەڵەکانی وێبلاگ

3 هاوسه‌ر
2006/9/6 21:03
بەڕێزان بەرێوەبەران و سەرپەرشتیارانی کورد وێبلاگەر
سڵاوتان لێبێت و ئەم کاتەتان باش
پێم خۆشبوو لێرەوە چەند هەڵەیەکتان بۆ بخەمە روو کە لەکاتی بەڕۆژ کردنەوەی وێبلاگەکەی خۆمدا ڕۆژانە دێنە ڕێم هیوادارم وەڵامم بدەنەوە و چارەسەرێکی بنەڕەتی نەک کاتی بۆ هەموو هەڵەکان بدۆزنەوە
هەڵەکانیش بریتین لەوەی:
1: لە کاتی نووسینی بابەتێکدا نێوانی دێڕەکان لە سانتیمێک زیاترەو بەمەش نێوانی دێری یەکەم و دووەم و هتد بۆ نمونە زۆرەو دەبێتە هۆی داگیرکردنی پانتاییەکی زیاتر لە لاپەرەی وێبلاگەکە و ناشیرین پیشان دانی بابەتەکان بە گەورەیی بۆ نمونە ئەگەر بتەوێت هۆنراوەیەک دابنێیت نازانی ئەم هۆنراوایە کامە دێڕی لەگەڵ کامە دێڕدایە بۆ نمونە هۆنراوەی چوارینە.
2: چوارچیوەی پاشا کە لەم رۆژانەدا زیاد کراوە هەڵەی تێدایە من بۆ خۆم چوارچێوەکەم گۆڕی بە پاشا بەڵام لە نیوەی لاپەرەکەوە واتە خوارووی لاپەڕەکە هەمووی دەبێت بە ڕەش و سەردێڕی بابەتەکان دەبێت بە فۆنتێکی ڕەنگ سوور.
3: شێوازی ئەو کۆدەی کە چوارچێوەکانتان پێ داڕشتوە زۆر قورسە واتە ئاسانکاری بۆ ئەوە نەکراوە ئەگەر بۆ نمونە من بمەوێت دەستکاری بڕگەیەکی ناو چوارچێوەکە بکەم نازانم چۆن ئەوەش لەبەر ئەوەی کە ئاسانکاری نەکراوە بۆمان.
4: هیوادارم کە پەیوەندی هەبێت لە نێوانی بەرێوەبەرانی کورد بلاگەر و ئەندامەکاندا بۆ نمونە من ئەندامێکی ناو کورد بلاگەرم بەڵام نازانم تا ئێستا کێ خاوەنی کورد بلاگەرە ئایا کاک سەڵاح ساسواریە یان کەسێکی ترە؟

سوپاسی بێ پایانم بۆتان

هاوسەر

دەستم لەگەڵ دەستتان

3 Aram
2006/9/7 21:04
دوای سڵاو
سوپاس ئازیزم بۆ وەڵام دانەوەتان، وە بوراویشن کە درەنگ وەڵامتان دامەوە.

وە زۆر سوپاسیش کە ڕەچاوی پێشنیارەکانتان کردم، ئەوەشی بە من بکرێت لە خزمەتدام درێخی ناکەم.
سەبارەت بە لۆگۆکەش من هەرلەخۆمەوە وە پێشتریش شتێکم کرد ، زۆر بە پەلە و بەشێوەیەکی سادە دەکرێت لەیای خۆی دایبنێم تا بیبینن، وەلەو زۆر سەریشم لەو شتانە زۆر دەرناچێت بەڵام هەوڵێک دەدەم.

من خۆشحاڵم کە ئەرکی ئەو وێبڵاگە تازەیەی باستان کردوە
( وێبڵاگەکان) ( http://www.weblogs.kurdblogger.com ) بگرمە ئەستۆ.
ئەگەر لێشم قبوڵ بکەن من دەتوانم هەندێ دەستکاری چوارچێوەکان بکەم و هەر لەسەر هەمان کڵێشەی خۆی رەنگی جیاواز و وێنەی جیاوازیان بۆ دابنێم.
بێ گومان مایڵ بۆ خۆشتان دەکەم.

هەر بژین و سەرکەوتوبن

ئارام



ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ

دواترین | په‌ڕگه‌ی 30 له‌ 41 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو