وەڵامی بۆچوونێک لە لایان بەڕێزێک لە ئەندامانی کوردبڵاگەر شایەد کێشەی بڵاگرەکانی تریس بێت بۆیە لێرە وەڵام دەدرێتەوە دواییش لە بەڕی پرسیار و بوەڵامەکان دا دادەنرێت. بەڕێزی نوسیویە:
1: لە کاتی نووسینی بابەتێکدا نێوانی دێڕەکان لە سانتیمێک زیاترەو بەمەش نێوانی دێری یەکەم و دووەم و هتد بۆ نمونە زۆرەو دەبێتە هۆی داگیرکردنی پانتاییەکی زیاتر لە لاپەرەی وێبلاگەکە و ناشیرین پیشان دانی بابەتەکان بە گەورەیی بۆ نمونە ئەگەر بتەوێت هۆنراوەیەک دابنێیت نازانی ئەم هۆنراوایە کامە دێڕی لەگەڵ کامە دێڕدایە بۆ نمونە هۆنراوەی چوارینە.
وەڵام: ئەم کێشە بۆ ئەو ئازەزانە درووست دەبێت لە شوێنێک یان لایێک یان پرۆگرامێک تروەو بابەتەکەیان دەچەسپێنن و بڵاوی دەکەنەوە: بۆ نموونە ئەگەر بابەتێک لە وێبڵاگ یان سایتێکەوە کۆپی بکرێت دێڕەکان ئەشێوێت، بۆ چارە کردنی ئەم کێشە کاتێک کۆپی لە پرۆگرامێک وەک ڤۆرد یان سایتێکەوە دەکەیت بۆ بڵاو کردنەوە لە کورد بڵاگەر لە سەر دوکمەی
کلیک بکە لە ئدیتۆرەکەت(ئەکرێت نووسراوە کە لە پرۆگرامی NotePad لە کۆمپیترەکەشت کەڵک بگریت) و پاشان بابەتەکەت لەوێ دابنێ و Update کلیک بکە (لە NotePad دایبنە Paste و پاشان کۆپی بکە بۆ ئێرە ) و ئیتر تەواو...
وەڵام: کێشەیێک مان بەدی نەکرد ئێرە بە وردی چاو لێبکە ئەگەر کێشەی تر بوو وێنەیێک مان بۆ ئیمایل بکە.
3: شێوازی ئەو کۆدەی کە چوارچێوەکانتان پێ داڕشتوە زۆر قورسە واتە ئاسانکاری بۆ ئەوە نەکراوە ئەگەر بۆ نمونە من بمەوێت دەستکاری بڕگەیەکی ناو چوارچێوەکە بکەم نازانم چۆن ئەوەش لەبەر ئەوەی کە ئاسانکاری نەکراوە بۆمان.
وەڵام: ڕاستە بە ڕاستی مەجال مان زۆر کەمە و دەست تەنیاین خۆزگە بەڕێزێک دەربارەی کۆدەکانی کورد بڵاگەر ڕوون کردنەوەیێکی دەکرد ئێمەش دەستمان ماچ دەکرد و یارمتیمان دەدا.
4: هیوادارم کە پەیوەندی هەبێت لە نێوانی بەرێوەبەرانی کورد بلاگەر و ئەندامەکاندا بۆ نمونە من ئەندامێکی ناو کورد بلاگەرم بەڵام نازانم تا ئێستا کێ خاوەنی کورد بلاگەرە ئایا ...
وەڵام: جارێک کورد بڵاگەر لەسەر ئەستۆی کاک هیوا و ئەو بەڕێزەیە ناوت بردووە. ئێمەش بەردەوام پەیوەندیمان لە گەڵ ئەندامانی بەڕێزە و لێرەوە چاوی هەمۆیان ماچ دەکەین .
سڵاوتان لێبێت
2006/9/7 15:41
بەڕێزانی کوردبڵاگەر
پێشەکی زۆر سوپاس بۆ وەڵام دانەوەکەتان وەڵامەکانتان هەمو تێگەشتم بەڵام سەبارەت بەو هەڵەیەی کە لە چوارچێوەی پاشادا هەیە دڵنیابن کە راستە فەرمون سەیرێکی بلاگەکەی من بکەن کە چوارچیوەکەیم کردوە بە پاشا http://hawsar.kurdblogger.com/
خۆتان بزانن چ هەڵەیەکی توش بوە
وە دوهەم شتیشم ئەتوانن سەیری هەندێک لە بابەتەکانم بکەن کە باسمکردبو پێشتر سەبارەت بە تێکچونی نێوانی دێڕەکان بەڵام مەجبور نوکتەم داناوە لە پێش هەمو دێرێکەوە بۆ ئەوەی لەیەکتر دوور نەکەونەوە دێرەکان کە ئەمەش لە راستیدا بۆ نوسینی هۆنراوەیەک شتێکی نەشیاوە کە هەموو دێرێک نوکتەیەکی لە پێش دابنرێت ئەو کاتە ئەوە وەک تێبینیەکی لێدێت لە جیاتی هۆنراوە
لە کۆتاییدا هیوادارم کە هەڵەکانی چوارچیوەی پاشا بە وردی چاو لێبکەن کە لە کۆتایی واتە خوارەوەی وێبلاگەکەمدا تووشم هاتوە
ڕێزی بێپایانم
هاوسەر
هاوکاري
2007/7/8 21:58
براي به ڕيز من پيويستم بەهاوکاري هەيە ئەويش چۆن دەتوانم دەستپيکي بلۆگەکەم ڕيکبخەم.بۆنمونەدەتپيک بابەتەکان ڕۆژ ژمير وەجۆنيەتي ڕيزکردني بابەتەکان.زۆرسوپاسي هاوکاري بەڕيزت ئەکەم ،هيوادارم بتواني هاوکاريـم بکەيت.بەڕيگەي ئيمەيڵ
ababani@gmx.ch
وەبلۆگەکەشم
www.babani.blogspot.com
چاوەڕيي هاوکاري بەڕيیتم لەگەڵ سوپاس ومه منونيم
تهواوی پهڕگهکانی وێبلاگ