جێژنی گه‌وره‌ی قوربان و ساڵی تازه‌ی زایینی، له هه‌موو لا به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی به‌ڕێزی کوردبڵاگه‌ر پیرۆز. هیوادارین ساڵێ تازه ساڵی سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کورد و دوایی دووبه‌ره‌کی و تووشی بۆ کوردستان و ته‌فروو توونابوونی دووژمنه‌کانی ئه‌م وڵاته بێت.
ساڵی پێش‌و ساڵێکی سه‌رکه‌و توو بۆ کوردبڵاگه‌ر و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی بوو له‌م ساڵه‌دا ژماره‌ی بڵاگه‌کانی کورد بڵاگه‌ر گه‌یشته 3000 بڵاگ و سه‌رجه‌م 150248 بابه‌ت و 10215 وێنه و 57086 بۆچوون و 37 چوار چێوه خرانه سه‌ر کوردبڵاگه‌ر، و هه‌روه‌ها
ئاستی تکنێکی سێرڤێره‌کانی کوردبڵاگه‌ر گه‌یشته ستاندارده‌کانی جیهانی. زۆر زۆر خۆشحاڵین ڕا بگه‌یێنیین که له‌م ته‌مه‌نه کورته‌دا ده‌یان نامه و بابه‌تی هه‌ڕه‌شه بۆ داخستنی بڵاگێک یان سڕینه‌وه‌ی بابه‌تێک یان داخستنی سه‌رجه‌می کوردبڵاگه‌ر مان پێگه‌یشت به‌ڵام پشت به ئه‌ندامانی ئازیز و نه‌وه‌ستانی خزمه‌تگوزاره‌کانتان له کوردبڵاگه‌ر هیچ کاریگه‌رێک له سێرڤێره‌کانی کوردبڵاگه‌ر نکرا و ئیشه‌ڵا ناشکرێت.
له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی کورتی کوردبڵاگه‌ر وه‌ک له ئامانجه‌کاندا نخشرابوو چه‌ن پرۆژه‌ی تریش له ده‌سته‌ی سایته‌کانی سه‌ربه کوردبڵاگه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد. که دوا به دوای ئه‌کتیڤ بوونیان ئاگه‌دار ده‌کرێنه‌وه.
دواتر ساڵی نوێی زایینی پیرۆز بایی ده‌ڵێینه‌وه و هیوامان سه‌رکه‌وتنی کوردستان و گه‌لی کورده
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ