ماوێیکه هه‌راو به‌زمی حه‌فله‌و زه‌ماوه‌ند که‌وتۆته کوردبڵاگه‌ر، نازانم ئاگه‌دار بن یان نه‌بن به‌ڵام داده و کاکه!!!، هیواکان ژنی هێنا. (بیکه‌ن به هه‌را) نازانم خێزانی کاک هیوا بڵاگ نووسه یان نه، به‌ڵام پڕ به دڵ ئاره‌زووی ته‌مه‌ن درێژیان بۆ ده‌خوازم.
هیواکان (کاک لایه‌ق حه‌مه) لاوێکی زیره‌ک و ئازه و بڵێمه‌تێی به‌توانایه که به‌ڕاستی زه‌حمه‌تێکی هه‌ره زۆری کورد بڵاگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ئه‌وه. یه‌که‌م جار که بینیم له‌سه‌ر کاناپه‌ی لابی هۆتێل دا دانیشتبوو، که گه‌ڕایه‌وه من خه‌ریک بووم له پله‌کانی ژووره‌که‌مه‌وه بێمه خوارێ له‌و یه‌که‌م جاره‌دا دنیایێک تێگه‌یشتن و ئازاییم پێوه بینی به‌ڕاست هه‌ستم ده‌کرد که من چه‌ند بچووکم له به‌رده‌ست کووڕه هه‌ڵه‌بجیێک که بیرۆکه‌ی ....
مناڵی من ئازاره‌کانی کیمیاوی ئه‌وی پێوه دیاره ئێسته‌ش ئه‌وه کاته‌م له‌بیر ناچێت:
- کاک لایه‌ق
: کاکه گیان چاووم ڕوون...
ئیتر بیری من ئه‌نفال بوو له توژمی ئه‌و کوڕه هه‌له‌بجه‌ییه ... بستۆکه‌ی دوژمن ناوی لێنا سنوور.
کاک لایه‌ق ژیانی هاو به‌شیت له کانگای دڵه‌وه لێ پیرۆز بایی.
پیرۆزبایی
2007/12/30 10:22
لە دڵەوە پیرۆزە ....
دەی کوا خۆ کارتێ شتێکمان بۆ نەهات تا تۆزێ هەڵپەڕین....
یا خوا تەمەن درێژبن
2008/1/9 11:34
نازانم ئەمڕۆ زۆر دڵخۆش بووم دیارە ئەمش بەدبەختی خۆمە
چوونکە وەڵاتی من نیگەرانی هەموو جێگەی ئەم وڵاتەی گرتۆتەوە ....
لە کۆتای دا دەڵێم یاخوا پیرۆز بێت ژیانێکی پر لە موحیبەت بۆ تان هەربژین ........ زیاتر پیرۆزە
پیرۆزبایی
2008/1/20 04:11
پیرۆزبایی لە بەرێزیان و هاوسەرەکەی هیوای ژیانێکی پڕلە بەختەوەری هەروەها دەسخۆشی بۆ ئەوەی پرۆگرامی درێژەی بابەتتان بۆ کوردبلۆگەر نووسی بەهیوای ئەورۆژەی دڵۆپە دڵۆپ خوێنی شەهیدانمان ببێتە ئیرادەی دەرونی ئاگرینی هەموو تاکێکی کورد بۆ بەدیهێنانی ئەو شتە شیاوانەی کە لەئاستی نەتەوە قۆدسییەکەمان دایە
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ