ئازادی ڕا دەربڕین لە کوردبڵاگەر

2006/9/22
هیوا

 کورد بڵاگەر تاکە سەکۆی ئازادی کوردیە کە هەموان لە فانتازیاکانەوە تا بۆچونە گرنگ و پڕ بایەخەکانی ژیان بنوسن و بنوسنەوە و بخوێننەوە! کوردبڵاگەر لەگەڵ هەستی تاکی کوردەو هەمو تاکێکیش ئازادە لە: خیانەت یان سەربەرزی، درۆ یان ڕاستگۆیی، گاڵتەو گەپ یان گریانی بە کوڵ، عەشق یان مەستی و بێ ئاگایی! هەموانیش پاداشت بەپێی کار وەر ئەگرن!

کورد بڵاگەر وەک هەموان ئاگادارن لە بەریتانیاوە سەرپەرشتی ئەکرێت و هەموو گرفتێکیش کە کەسێک، لایەنێک یان دەوڵەتێک هەیبێت ئەوا پێویستە دەستەو یەخەی پۆلیس و یاسای شانشینی یەکگرتوو بێت. پارێزەری زۆر شارەزای ئەم بوارە لە نزیکەوە ئاگاداری کورد بڵاگەر ئەکات.

 هەموان ئازادن لە ڕا دەربڕین، بەڵام کورد بڵاگەر لە ڕای هیچ کەس، لایەن، گروپێکی نە لایەنگری ئەکات وە نە بەرگری ئەکات! لە هەموو دنیاش بێ ڕێزی، نهێنی کەسەکان، ڕەگەزپەرستی، نێرومێپەرستی، توندڕەوی لە دین و پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ لەسەرو هەمویانەوە ئازادی ڕادەربڕین لە هیچ کەسێک قەبوڵ ناکرێ و لە شانشینی یەکگرتو زانیاری و نوسین هەندێ جار لە ئەڵماس گرانترن!

لەززەت ببینین لە بڵاگکردن نەک سەر ئێشە! دەستەی جێ بەجێ کاری کوردبڵاگەر




کۆمێنت بێ‌ناو

3 نه‌ناسراو
2006/9/22 01:13
لەگەل رێزم ،
ئەو کەسەی بە ناوی فرزاد منبەری دەنووسێ و دوو بلاگیشی هەیە ماوەیەکە ئەوەی قسەی سووکە دەینووسێ و لەو بووارەدا هەموو سنوورەکانی بەزاندووە کەچی تا ئێستا هیچ هەڵوێستێک لە لایەن ئێوەوە نەگیراوە. من بۆ یەکەم جار لەسەر ئینتەرنێت لە بلاگی ئەو فرزاد منبەریە دیتم کە ناوی خەڵکێک نووسرا و بێحورمەتی بە نامووسیان کراوە، ناوەکانیش زۆر بە راشکاوانە نووسران. من تێناگەم ئێوە بۆ هیج هەڵوێستێکتان نەگرتوە. کە وای لێهات کابراش کە ناوی هاتوە و ئاوا لەسەر ئینتەرنێت بە ئاشکرا بێحورمەتی پێکراوە ناتوانێ بێدەنگ بێ و لە ئاکام دا دەبێتە کەس بەکەس، جا تکایە چاوێک لە نووسراوەکانی ئەو کابرایە بکەن و هەڵوێستێک بگرن .
لەگەل رێزم

ڕاستە

3 hiwakan
2006/9/23 00:20
ئێمە بێ حورمەتی تاکەکەسی لەکەس قەبوڵ ناکەین، دیارە بەرچاومان نەکەوتوە و پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە.

یاساکانی کوردبڵاگەر ڕاشکاوانە ماف ئەدات بە ئێمە بە داخستن و بگرە بلۆک کردنی بەکارهێنەری خراپ بەکارهێنەری کوردبڵاگەر

لەسەری کار ئەکەین

کۆمێنت بێ‌ناو

3 نه‌ناسراو
2006/9/24 16:42
ئەدی بلۆگی سێکسی رێگەپێدراوە؟
له‌ نێوی بللۆگه‌کانو بلۆگی سێکسی هه‌یه‌؟

هەر بژی ئازادی

3 Aram
2006/9/28 12:50
دەتوانم رایەک بڵێم.
پێم وانیە شیاوبێت بڵێن تاکە سەکۆی ئازادی کوردییە . هەرگیز بەوشێوەیە تەماشای ئازادی ناکرێت ئەم عەقڵیەتە زۆر حیزبیانەیە کە پێی وابێت تەنها خۆی تاکە و وێنەی نیە لە ڕابەری کردن و بێوێنەبون لە ئازادی‌دا. من پێم باشترە بوترێت پەنجەرەیەکی جوانی ئازادییە نەک تاکە ، پەنجەرەیەکی تری ئازادییە نەک تاکە، چونکە پەنجەرەی ترمان لەوشێوەیە هەیە، وە هەروەها ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە خودی ئازادیش ووشەیەکە ڕای جیاواز و سەرنج و تێڕوانینی جیاواز هەڵدەگرێت ... وە دەکرێت ئازادی قۆرخ بکرێت، وەک چۆنیش دەکرێت بە پەیژەی ئازادیدا کەسی نا ئازاد سەربکەوێت ... خۆشترە نەرم بین لەبەردەم ئەوانەدا کە گلەییان لێمان هەیە، کە ئازادیانمان پێشێلکردوە ، وە گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین..
من زۆرم پێخۆش بوو کە بستم کوردبڵاگەر لە بەریتانیاوە سەرپەرشتی دەکرێت ، چونکە هەندێک گومانی ئەوەیان لەلا وروژاندم کە لە ئێرانە وەبێت ....

ماڵتان ئاوا ..دایمە نەنکم وای دەووت

ئارام

تیک دانی بلاگ

3 نه‌ناسراو
2006/10/15 21:39
ئه مه ویت ئه م بلاگه له ناو به رم جی بکهم


ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ

دواترین | په‌ڕگه‌ی 27 له‌ 41 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو