2006/9/27
دیارە ئەندامانی کورد بڵاگەر دوێنێ هەندێ گرفتیان لەگەڵ بڵاگەکانیان و ژوورەکەیان بووە، هۆکەی جێبەجێ کردنی سێرڤێری داتا بانکی کورد بڵاگەر بوو کە ئێستە - بێ چاوینی بێت :) - وەک کاتژمێر کاردەکات ؛) و زۆریش خێرابوەتەوە.
بە هۆی گرفتی جێ بە جێ کردن نەمان پەرێژا پیرۆز بایی مانگی پیرۆزی ڕیمان بکەین وا دەستەی کارگێڕی کورد بڵاگەر هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان تان لێ پیرۆز بایی دەکات.
کورد بڵاگەر
کۆمینته‌کان
[3]
کۆمێنت بێ‌ناو
2006/9/28 15:57
سڵاو،
له وێبڵاگی خۆمدا هه‌ندێک بۆڵه‌م کردبوو دوایی داوای یارمه‌تی و مه‌ده‌دم کردبوو. که‌سێکی خوێن‌شیرین که منی خۆشده‌وێت و لێم تووڕه‌یه ڕێگه‌ی ئێره‌ی پیشاندام بۆ مه‌ده‌د وه‌رگرتن. ئه‌مانه گرفتی منن<
1. بۆ دانانی لینک وێنه‌ی زه‌نجیرێک دانراوه به‌ڵام کلیک ناکرێت. چی بکه‌م؟ چونکه لینکم هه‌یه پێمخۆشه ئێوه‌یش بیبینن.
2.من گرفتم له‌گه‌ڵ ئه‌م بڵاگه‌دا هه‌یه. کاتێک دێمه لاپه‌ڕه‌که‌ی خۆم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستکاری بکه‌م یان بابه‌تێک بسڕمه‌وه، په‌یامێکم بۆ دێت که هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویداوه و لاپه‌ڕه‌که داده‌خرێت. دۆستان چی بکه‌م؟
3. زۆر سپاس بۆ یارمه‌تی دانتان
هاتمەوە
2006/9/30 02:16
لە ئێستادا چەند شتێک بەخەیاڵمدا دێت با پێتی ڕابگەیەنم :
سه‌ره‌تاو له هه‌موی گرنگ‌تر نه‌ک خوا وغه‌زه‌بت لێبگرێت نه‌توانیت ئیتر بلۆگه‌که‌شت بکه‌یته‌وه ،هه‌موو بابه‌ته‌کانت و نوسینه‌کانت ئه‌گه‌ر لای خۆت کۆپیت نه‌کردون ئه‌وا کۆپیکیان وه‌رگره ، دونیا هه‌زار گریمانه‌ی هه‌یه. ئه‌وجا
ئه‌زانی چی بکه بلۆگه‌که‌ت له چه‌ند جێیه‌ک ، نه‌ک هه‌ر ته‌نها له ماڵه‌وه تاقی بکه‌ره‌وه بزانه له‌و جێگایانه‌ی دیش واده‌کات...
دواتر ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌ری نه‌گرت
بلۆگێکی تر به‌ناوێکی دی دروست بکه و بچۆ ناوی و شتی تیا بنوسه و یاری پێ بکه و بابه‌ت بنوسه و بیسڕه‌وه بزانه له‌وحاڵه‌ته‌شدا هه‌مان کێشه‌ت له لا دروست ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر له بلۆگه تازه‌که‌شدا ڕویدا ئه‌وا بۆی هه‌یه کێشه‌که له پی‌سی PC یه‌که‌ی خۆتدابێت .
1_بچۆ گه‌ر ده‌توانیت چوارچێوه‌ی بڵاگه‌که‌ت بگۆڕه یان جارێکی دی هه‌مان چوارچێوه وه‌ربگره‌وه ، یانی وه‌ک ئه‌پده‌یتی لێ دێت .
2_ یان بۆی هه‌یه کێشه له Internet Explorer ه‌که‌ت بێت ، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێتای 7 ه‌که‌ی بێت ، چونکه باشی لێ‌ناخوێنن.. وه ئه‌گه‌ر6 شیست هه‌بوو ، بۆ دڵنیای فرێیده‌و دایبمه‌زرێنه‌ره‌وه .
3_ ئه‌گه‌ر ده‌توانیت ئه‌و بابه‌ته‌ی که ناته‌وێت و کێشه‌که‌ی بۆ دروستکردوی نه‌ک (سڕینه‌وه ) له ( ده‌سکاری) دا له بنی په‌ڕه‌که‌دا( هه‌ڵیگره به‌رده‌ست) هه‌یه ، بزانه ده‌توانی هه‌ڵیگریته‌به‌رده‌ست ، گه‌ربتوانی ئه‌وه‌بکه‌ی ئه‌وا له ئێستادا له‌کۆڵ ئه‌وشته درێژه ده‌بیته‌وه....
پرسیاری لینکیشت کردبوو ، عه‌مره‌که‌م لای من هیچ کێشه‌ی نیه و هه‌ر به‌مزوانه‌ش بچۆ ته‌ماشابکه لای خۆم لینکم بۆ بابه‌تێک داناوه.. چۆن ئه‌و كاره ده‌که‌یت ، هه‌ندێ که‌ل و په‌لی نوسین خۆیان ئه‌کتیڤ نین ، یه‌کێک له‌وانه بۆ نمونه ئه‌و زنجیره‌ی باست کردوه ( Insert / edit link )، کاتێک ئه‌م ئامرازه ئه‌کتیڤ ده‌بێت که تۆ به‌شێک وشه‌یه‌ک یان به‌شێک له نوسینه‌که‌ت شینکردبێت ( سه‌لێکت ) کردبێت، که نوسینه‌که‌ت شینکرد زنجیره‌که تۆخ ده‌بێت و ئاماده ده‌بێت بۆ کلیک کردن، کاتێ کلیکی ده‌که‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌کت بۆ ده‌کرێته‌وه تا ئه‌و لینکه‌ی ده‌ته‌وێت تیایدا دابنێێت .... بچۆ ته‌ماشای چیرۆکی شێخی ئه‌زهه‌ر بکه لای من ، له ژێری بابه‌ته‌که‌وه نوسراوه ( سه‌رچاوه ) ئه‌گه‌ر کلیکی بکه بزانه چیت ده‌کرێته‌وه...
یه‌ک شت ماوه بیرم چوو پێت بڵێم ... ئه‌گه‌ر له‌م شتانه‌ی سه‌ره‌وه هیچت ده‌ست نه‌که‌وت ... ناو و وشه‌ی نهێنیه‌که‌تم بۆ بنێره یان بۆت چاکده‌که‌م یان بۆت تێکده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر چاکم کرد دوای خۆت ده‌توانی وشه‌ی نهێنی تێپه‌ڕبوون بگۆڕیت .
ده‌ی بتبینم.....
دایمە نەنکم وایدەگووت !
ئارام
دەست خۆش کاک ئارام
2006/9/30 14:53
دیارە سۆفیێکی باش نیت بەڕێز منوخوا ئەگینا من لە خوازۆر شتم داواکرد و زۆریس گرفتم بوو لەوەی بەڕێزت قورس‌تر بە ڵام لەخوام ویست پیمی دا...
بۆ تۆ لە خوا ناتەوێ گرفتەکەت چارە بکات!
ئەوەتە کاک ئارام وەڵامی داوە دەستی خۆش
گەرگرفتت بوو دوبارە بینوسە منیش دڵنیام گرفت زیاتر لە کۆمپیترەکەی خۆتە ئاپدایت ببە !
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ