کاری جوان جێگای ده‌ست خۆشیه
کوردبڵاگه‌ر ووردتر له بڵاگه‌ر و زۆر جێگای تر، بۆ ئه‌وه‌ی 2م‌ب بۆشایه‌که‌تان به جوانی به‌کار به‌رن تا ئه‌وکاته‌ی ئه‌توانین به هه‌موان بۆشایی
ناکۆتا بده‌ین وێنه بچوککه‌ره‌وه‌یه‌کی هه‌یه که بۆ نمونه ئه‌م وێنه‌ی منی له 180 کب کرد به 87کب وه ئه‌توانی به دڵی خۆت کام قه‌باره‌ت پێ باشه هه‌ڵبژێری بۆ وێنه‌که‌ت.
وه به گشتی ڕه‌نگه‌کانیش جوانتر و ئاسانتره به‌کارهێنانیان و به‌م زوانه کار ئه‌که‌ین له‌سه‌ر به‌شی پرسیار و وه‌ڵامکه‌ی که به‌ڕاستی هه‌ندێک ئیمه‌یڵمان بۆ دێ یان زۆر دوباره‌ن، یان زۆر پرسیاری ئاسانن، وه یان به‌ڕاستی زۆرن که ئێمه ناتوانین وه‌ڵامی هه‌موویان بده‌ینه‌وه!
به گشتی خێرایی کوردبڵاگه‌ر زیاتر بوه‌و به بێ هیچ ڕێکلامه‌یه‌ک یان ناساندنێک ژماره‌یه‌کی باش بڵاگچی به‌کاری ئه‌هێنن و ئاسۆی ڕون و گه‌شاوه‌یه. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی سه‌ره‌تان و کاری گه‌وره‌تر به دواوه‌یه!
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ