"بڵاگچێتی تا دێت گەورەتر ئەبێت"
18:18 *2006/11/9
هەواڵێکی بی بی سی لە زاری تەکنۆراتی باسی زیاد بوونی ژمارەی بڵاگەکانی جیهان ئەکات و ژمارە سەرنج ڕاکێشەکەش ئەوەی کەلێکۆڵینەوەیەکی چارەکەساڵیدا دەرکەوتوە کە ڕۆژانە زیاتر لە 100،000 بڵاگ زیاد ئەکات، بابەتی گەرمی ئەم هاوینەش دۆزی فەلەستین و ئیسرائیل بوە.
زۆرترین بڵاگ بە زمانی ئینگلیزی و یابانیەو فارسەکانیش توانیویانە بچنە ڕیزی دە بڵاگی لوتکەوە وەک گۆڕانکاریەکی گرنگ لە دنیای بڵاگچێتیدا.
هەواڵەکە ئەوەندەی تر کوردبڵآگەر هان دەدات ئەسپی خۆی تاودات بەو هیوایەی زوتر ئامانجەکانمان بپێکین!
دەیڤید سیفری دروستکەری تەکۆنراتی ئەڵێ: کاریگەری ئەم بڵاگچیانە لەسەر کەلتور و دیموکراسیەتەکانمان تا دێت زیاتر خەیاڵییە.