ده‌قی هه‌واڵێکی کورد ئایتی گروپ(ئاماده‌کردنی به‌رده‌قانی):
کوردبڵاگه‌ر، به‌شانازییه‌وه ده‌بێته یه‌که‌م کارگێڕی بڵاگی کوردی و کارێکی تری کاک سه‌لاحی شاسوارییه.
له‌ڕوی ته‌کنیکه‌وه، کارگێڕه‌که به تایبه‌تی بۆ کوردی سۆرانی و به‌کاربردنی یونیکورده و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کارگێری بڵآگی تێدایه، له‌وانه‌شه، له بڵاگسپۆت و هه‌ندێک کارگێڕی دیکه‌ش ئاسانتر و پێشکه‌وتووتربێت.
به‌کارهێنه‌ر ده‌توانێت هه‌ر له هه‌مان شوێندا فایل و وێنه هه‌ڵبگڕێت، که له زۆر بڵاگی تردا نییه.
کوردبڵاگه‌ر گه‌رچی ته‌مه‌نی کورته به‌ڵام خاوه‌نی چه‌ن سه‌د بڵاگێکه و هه‌ندێک له گه‌وره بڵاگچییه‌کانی کوردیش ئێستا تاجی ڕێزیان له‌سه‌ر کوردبڵاگه‌ر ناوه به‌وه‌ی له‌بری بڵاگفا و بڵاگسپۆت و بڵاگسیتی و جێگاکانی دیکه ماڵیان گواستتۆته‌وه لای کوردبڵاگ.
ئاسایش، ئاسانی به‌کارهێنان و که‌مترین ڕێکلامه تایبه‌تمه‌ندیه زۆر نایابه‌کانی کوردبڵاگه‌رن. ئاسۆی کوردبڵاگه‌ر کاتێک ڕوونه که ڕێژه‌ی زمانی کوردی له ئه‌نته‌رنێت بگات به‌و ڕێژه‌یه‌ی کوردبڵاگه‌ر باوه‌ڕی وایه ده‌بێت هه‌بێت. به کوردی سۆرانی و پیتی ئه‌ره‌بی ده‌ستی پێ‌کرد به‌ڵام پیتی لاتینی و وه‌رگێڕانی ئۆتۆماتیکی له یه‌ک بۆ ئه‌وی دیه‌که‌یان هه‌نگاوی داهاتوو ده‌بێت
شوێنی 2MB بۆشایی (زیاتریش ئه‌کرێت)، ئار ئێس ئێس، پۆدکاست، بڵاگی تاک و گروپ و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری دیکه‌ی تایبه‌ت به بڵاگ دابین ده‌کات.
خاوه‌نییه‌تیی سێرڤه‌ر له ئه‌وه‌روپایه و به‌پێی یاسا سێرڤه‌رو کاره یاساییه‌کانی کوردبڵاگه‌ر پابه‌ندی هه‌مان یاسای شانشنینی یه‌کگرتوه، که بنکه‌ی به‌ڕێوه‌بردنیییه‌تی.
منیش، به‌رده‌قانی، له‌وانه‌یه به‌م زووانه، بڵاگه‌که‌م بگوازمه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه. خۆزگه نووسینه کۆنه‌کانیش ده‌کرا بگوازرێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر تۆش کاتت هه‌یه و حه‌زده‌که‌یت ڕۆژانه شتێک بنووسیت، بێ سه‌رئێشه‌ی دیزاین و پرۆگرامکردن و کاری تر، ده‌توانیت له ماوه‌ی چه‌ند چرکه‌یه‌ک ببیته دراوسێم.
بۆ کردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆت و
زانياری زياتر
کوردبڵاگه‌ر خۆشحاڵه ئه‌وه ڕون بکاته‌وه که به‌ڕێوه‌بردن و ماف و یاسا‌و ڕێساکانی کوردبڵاگه‌ر له ئه‌وروپایه‌و پابه‌ندی هیچ یاسایه‌کی ده‌وڵه‌تێکی سه‌رکوتکه‌ری بڵاگچیان نیه. بۆیه هه‌موو ئه‌ندامان ته‌نها به ڕه‌چاو کردنی یاساکانی کوردبڵآگه‌ر خۆی ئازادن بیر‌و ڕای کوردانه‌ی خۆیان ده‌ربڕن و ئێره بیری کورد، کاری کورد، توانای کورده و بۆ کورده، میوانی غه‌یره کوردیش وه‌ک پیشه‌ی کوردانه سه‌رچاوان!
حامید درودی
2006/6/15 12:07
دەستەکانتان خۆش بێ کاک هیوا بۆ ئەم روونکردنەوەتان، بەڕاستی ئێمەی لە شک و گومان دەرهێنا. شایەنی باسە کە خەڵک هەروەها بەردەوام خەریکن وێبڵاگەکانیان دەگوازنەوە بۆ ئێرە. ئەمەش جێگای دەستخۆشانەی هەیە بۆ جەنابت و بەڕیوەبەرانیتری ئەم ماڵپەڕە باشە. بەڕاستی کار کردن لە وێبڵاگەکانی ئەم ماڵپه‌ڕەدا زۆر زۆر هاسان و خۆشە. هەر بۆیە، من لەو باوەڕەدام کە خەڵکانێکی یەکجار زۆر ڕووی تێدەکەن. دیسان و سەدان جار دەستەکانتان خۆش بێ.
ـ تێبینیەکم هەیە و ئەویش ئەوەیە کە چوارچیوەکان زیاد بکەن با هەموو جۆرێکیان تێدابێ. بۆ وێنە چوارچیوەی ئەدەبی و ئەوینداریش هەبێ زەرەزی نیە و خەڵک سوودی لێ وەردەگرن.
چوارچێوە
2006/6/15 17:26
تۆ خۆش بی بەپێی کات و توانا، تکایە تێبینی‌یەکانتان بابەردەوام بێت..لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێز!
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ