"دوا تازەکاریەکان، وەرگێڕی لاتینی، مۆبایل بڵاگ و..."
11:02 *2006/11/29
سڵاو و ڕێزی تایبەت
بۆ ئاگاداریتان، لە ماوەی مانگی ڕابردوو چەن تازەکاری بەهێز بۆ کوردبڵاگەر کۆتایی هاتووە گرنگتریین یان وەرگێڕی ئتۆماتیکی کورد بڵاگرە لە کوردی سۆرانیە وە بۆ لاتین و لە لاتینەوە بۆ سۆرانی. ئەلگۆریتمی ئەم وەرگێڕە بەرهەمی بە ڕێز بەردەقانیە (وێڕای دەست خۆشی و سپاسی تایبەت). وەرگێڕەکە توانای هەیە تەواو بابەتەکانی هەر بڵاگێک بە ئتۆماتیکی بۆ هەر دو ماکی لاتینی و (سۆرانی) عەرەبی بگۆڕێت. زیاتری ئەم تازەکاریەی کورد بڵاگەر لە کاتی چالاک بوونی لە بڵاگەکان بە دەستتان دەگات لە وەر گێڕ دا ئیمکانی کار لەگەڵ فۆنتەکانی تری کوردی جگە لە ستانداردی یونیکۆد هاتووە... بە ڵام هەروەک بەڕێزان پرسیاریان هەبوو لەسەر درێژەی بابەتەکانیان لە لاپەڕەی تایبەت، پێویستە چەن کۆدێک لە چوارچێوەی بڵاگەکان دا زیاد بکرێت ئەم کارە و کۆدەکانیان لەگەڵ ئەکتیڤ بوونی وەرگێڕی لاتینی سۆرانی لە سەر چوارچێوەکان زیاد دەکرێت.
دەست خۆشی و سپاس بۆ ئەو بەڕێزانە وا بە ئمێیل یان لەڕێی وێبڵاگەکانیانەوە لۆگۆ ڕەنگینە کانیان پێشنیار کرد بەتایبەت بەڕێز کاک ئارام، ڕای کورد بڵاگر لە سەر ڵۆگوەکان لە داهاتووی نزیک لێرەوە بڵاو ئەبێتەوە.
تازەکاری تری کورد بڵاگەر وەک پێشتر لەسەری باس کرابوو دانانی ڕادیۆ و پادکەست و بەشی دەنگە کە هەر لەڕێی وێبڵاگەکانەوە دا ئەبەزێت، دانانی بابەت بە مۆبایل لە کورد بڵاگەریش زیاد بووە ... و چوارچێوەکان بە زۆرتر بۆ لاتینیش ... زیاتری زانیاری تازەکاریە کان دوای چالاکیان لە بەردەست دایە. بۆ بە هێز تر کردنی کورد بڵاگەر بێگومان پێشنیارەکان تان دەربارەی بەشەکانی کار سازن.
ئاسۆێکی ڕوون
کوردبڵاگەر