"بەشداری بەکارهێنەر بۆ بەردەوام چاکترکردنی کوردبڵاگەر"
01:17 *2007/2/13
ئازیزان سڵاوتان لێ بێت دەست و چاوتان ماندو نەبێت، بخوێنن و بنوسن چونکە خوێندن بۆ دیفاعی تیخی دوژمنتان، نا واش جددی نەبین باشە، کوردبڵاگەر بۆ هەموو مەبەستێکە بۆیە تا ئێوە زیاتر بەکاری بێنن ئێمەش دڵنیاتر ئەبین کە کارەکە سەرکەوتووترە..
زۆر ڕاتان ناگرم و سەریشتان نایەشێنم، ویستم بڵێم دڵنیام زۆرتان لە زۆرشتی کوردبڵاگەر ڕازی نین، یان پێتان باشە جۆرێکی تربێت، یان هەڵەیەک ئەبینن بەڵام ئاسان نیە نوسین و باسکردن و ئاگادارکردنی ئێمە لێی، بەڵام تکاتان لێ ئەکەم ئەو ئەرکە بکێشن و هەر هەڵەیەک، کەمو کورتیەک یان پێشنیارێکتان هەیە تکایە دودڵی مەکەن لەوەی لێرە وەک کۆمێنت بینوسن، یان ئەرک بکێشن و لە بەشی پشتیوانی بۆمانی بنێرن یاخود بە ئیمەیڵێک بۆمانی ڕەوانە بکەن.
کوردبڵاگە ئاسۆی کراوەیەو پرسیار، پێشنیار، ڕەخنە، گلەیی، گازندە، سوعبەت و قسەخۆشەکانیشتان وەر ئەگرێت و دڵنیا بن یەک یەک ئەیان خوێنینەوەو گفت و گۆی لەسەر ئەکرێت جا ئەگەر پێوستی بە وەڵام کرد ئەوا وەڵام، ئەگەر کرداریش بو ئەوا دڵنیاتان ئەکەم هەنگاوی بۆ ئەنێین چونکە ئەم نەمامەی ناشتومانە چاوەڕێ نین ئێستا بەرهەمی بخۆین بەڵکو پلانی چەناها ساڵی لە پشتەو گەر ئێستا جوانترین پەرژین و پاکترین ژینگەی بۆ ئامادەکەین ئەوا دڵنیام سەیرانکەری زیاترمان ئەبێت یاپراخێ لەن سێبەرەکەی بخوات...
کاتێکی خۆش بۆت و بەردەوامبە لە بڵاگکردن...لەگەڵ ڕێزی دەستەی بەڕێوەبەران