"لەکارکەوتنەکەی ئەم بەیانیە"
02:02 *2007/2/26
داوای لێ بوردن ئەکەین لەو چەن کاتژمێرەی ئەم بەیانیە کوردبڵاگەر کاری نەکرد، دڵنیام هیچ یەک لە ئێوە وەک ئێمە بێ تاقەت نەبون و دڵتان ژانی نەکردوە بەڵام دنیا کامڵ نیەو هەمو کارێک کورتی تێدایە.
هۆی لەکارکەوتنەکە، چاکسازیبو لە سیستمی کارەبای بینای سێرڤەرەکەی ئێمە کە بڕیار بو ماوەیەکی زۆر کورت بخایەنێت، بەڵام پاشتر یەکێک لە ڕاوتەرەکان پێویستی بە گۆڕان هەبوو بۆیە ئەو ماوەیەی پێچو. ئێمە لە یەکەم خولەکی گرفتەکەوە لەگەڵ ڕوداوەکە بوین تا ئەوکاتەی چاک بوەوەو ئێمە و هەزاران پەڕگەی دیکەش کە لە هەمان کۆمپانیا کرێچین توشی ئەوە بوین.
بەردەوام لە گەڕانداین بۆ چارەسەری باشترو ئەلتارناتیڤی باشتر بۆ ئەوەی هیچ کات ئەمە دوبارە نەبێتەوە، بەڵێ توانامان سنوردارە بەڵام ئەوەی لە توانامان بێت ئەیکەین تا نمونەی وێبسایتی کوردی بین و پێشەنگ بین. هیوادارین ئێوەش بە سنگ فراوانی وەری گرن لێمان
دەستەی کارگێڕی کوردبڵاگەر