وەک لە بۆچوونەکانی بابەتی پێشوودا هاتوە، بە ئەرکی خۆم دەزانم سپاسی هەمەلایەنەی کورد بڵاگەر لە سەرجەم ئەندامانی کوردبڵاگەر بکەم و دەربارەی کێشەکانی پێویستە ڕوون بکەمەوە:
هەروەها ئاگەدارن کوردبڵاگەر لە وشانی بێتا و تاقیکاری دایە و وشانی فایناڵی بەم زووانە ئەگاتە بەردەستت تان، و کورد بڵاگەر وەک یەکەم سەکۆی بڵاگی ڕەسمی کوردی دەستی بە ئیش کردوە کەواتە لە ڕووی تازە کاری و ئیمکانەکانەوە تۆزێک بە وردی کاری پێش دەچێت، بەڵام من وەک بەڕێوەبەری گشتی کورد بڵاگەر تەواو ئەندامان دڵنیادەکەم لە وشانی فایناڵی کورد بڵاگەر، نەک لە زۆرێک لە کارگێڕە کانی هەندەران کەمتر نیین بەڵکوو هەوڵ مان داوە بڵاگەرێکی کورد بە شانازیەوە لە کوردبڵاگەر بنووسێت و قەت هەست بە کەم و کۆڕی نەکات.
هەر کێشەیێکی ئەندامان لە گەڵ کورد بڵاگەر بۆ من کات ژمێر، کاتژمێر کاتی لێ گرتوومە و دووبارە دڵنیاتان دەکەم تا ئەو ڕۆژە بە شانازیەوە لە وێب دا ئاماژە بۆ کورد بڵاگەر دەکەن لە گەڵتانم و چارەکردنی کێشەکان تان ژیان و ڕامانی شەوانە و ڕۆژانەی منە...
تەنیا داواکاریم تاقەت گرتن تان و باس کردنی زیاتری کیشەکانتان لێرەیە بۆ چاک سازی بەردەوام و بەهێز لە وشانی فایناڵی کوردبڵاگەرە...
بەڕێوەبەری گشتی کوردبڵاگەر
سەلاح